Xamagawraka.jpg

خەمە گەورەکەی نیشتیمان

وا بڕیارە رۆژی سێشەممە 4/2/2020 کاژێر (10:30)ى بەیانى لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (خەمە گەورەکەی نیشتیمان) بۆ نوسەر و توێژەر (حوسێن موحەممەد عەزیز) بەڕێوەبچێت.

خەمە گەورەکەی نیشتیمان، لە دووتوێی (300) لاپەڕەدایە و نوێترین بەرهەمى نوسەرەو تێکڕاى بەرهەمە چاپکراوەکانى گەیشتە (45) بەرهەم لە بوارەکانی (زمانەوانیی، وێژەیی، رۆژنامەوانیی، یاد و بیرەوەریی، ساتیر، مێژوو، جوگرافیا و جیۆپۆلێتیک، کۆمەڵایەتی، رامیاریی و نەتەوەیی)دا بڵاوکردووەتەوە.

لەبەشێکی پێشەکی ئەم کتێبەدا هاتووە: ئەم کۆمەڵە وتارەی، لە دووتوێی ئەم پەرتووکەدا جێیانبووەتەوە، لە (43) وتاری رامیاریی و نەتەوەیی پێکهاتووە، لە چەند سەردەمێکی جیاوازدا نووسراون. وتارەکانیشم، بەپێی مێژووی نووسینیان ریزکردووە.

هەموو ئەم وتارانەشم، لەپێناوی یەکێتیی ریزەکانی گەل، پاراستنی ئەم دەسکەوتە گەورەو ئەزموونە گرنگەی گەلەکەمان، دژی ناکۆکیی، دووبەرەکیی و جەنگی نێوخۆ نووسیوو، چونکە تا ئیستەش، رەوشی (کوردستان)، بە تەواوی هێمن نەبووەتەوە و ڕیزەکانی گەل لێکترازاوە.

د. حوسێن موحەممەد عەزیز لە چەند دێرێکدا:

ساڵی (1950)، لە شارۆچکەی (پێنجوێن) لەدایکبووە.

سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری (سولەیمانیی) تەواوکردووە.

لە ساڵی 1976 لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی سولەیمانیی، بە پلەی بەرز دەرچووە و هەر لە هەمان کۆلێژ، بە مامۆستا دامەزراوە.

پاشان لەبەر گەلێ هۆی تایبەتی، ڕووی لە دەرەوەی وڵات کردووە و لە (یەکێتیی سۆڤێت) گیرساوەتەوە،

لە سەرەتای ساڵی 1987 بڕوانامەی دوکتۆرای بە پلەی بەرز، لە زانستی کشتوکاڵدا وەرگرتووە.

لە ساڵی 2005 بە یەکجاری گەڕاوەتەوە بۆ (کوردستان)، لە زانکۆی (سولەیمانیی) بە مامۆستا دامەزراوەتەوە.

لە ساڵی 2007 سەرنووسەر و لێپرسراوی زمانەوانیی گۆڤاری (چەرمۆ) بووە.

بەرهەمە بڵاوکراوەکانی نووسەر:

زمانەوانیی وێژە:

1. سەلیقەی زمانەوانیی و گرفتەکانی زمانی کوردیی، چ1، 1999، چ2، 2005.

2. هێندێ بابەتی زمانەوانیی و وێژەیی، بەرگی1، چ1، 2006.

3. هێندێ بابەتی زمانەوانیی و وێژەیی، بەرگی 2، چ1، 2015.

4. هێندێ بابەتی زمانەوانیی و وێژەیی، بەرگی 3، چ1، 2019.

وێژە:

5. یاقووت و زمڕووتی کوردیی، بەرگی1، چ1، 2003.

6. یاقووت و زمڕووتی کوردیی، بەرگی2، چ1، 2004.

7. یاقووت و زمڕووتی کوردیی، بەرگی3، چ1، 2007.

8. یاقووت و زمڕووتی کوردیی، بەرگی4، چ1، 2013.

9. یاقووت و زمڕووتی کوردیی، بەرگی5، چ1، 2015.

رۆژنامەنووسیی:

10. پێنج کاتژمێر لەگەڵا برایم ئەحمەددا، چ1، 1995. چ2، 1996، چ3، 2002.

11. نامەیەکی درێژ بۆ نەوشیروان مستەفا، چ1، 1995. چ2، 2006.

12. خولانەوە لە بازنەیەکی بۆشدا، چ1، 1997. چ2، 2002.

13. سنوورە قەدەغەکان مەشکێنن، چ1، 2003، ل 202. چ2.

یاد و بیرەوەریی:

14. مەسعوود موحەممەد و دوو دیداری دۆستانە، چ1، 2002.

15. شێرکۆ بێکەس، بیرەوەریی و یاد، چ1، 2013.

16. بارانی خوێن و بای مەرگ، چ1، 2015.

17. گەڵاوەریوەکانی درەختی تەمەنم، ب 1، چ1، 2015.

18. دوکتۆر کوردۆ عەلی، یاد و بیرەوەریی (46) ساڵی تەمەن، چ1، 2017.

19. گەڵاوەریوەکانی درەختی تەمەنم، ب 2، چ1، 2017.

ساتیر:

20. بەڵێ لێکۆڵینەوە و ڕەخنە نەک شێواندنی ڕاستیی، چ1، 1996.

21. خڵتەی بیرێکی ژاراویی، چ1، 2000.

22. دیدی نەتەوەیی و نانەتەوەیی، چ1، 2007.

23. نووسەری ساختە، چ1، 2008.

کۆمەڵناسیی:

24. ڕۆڵی سیستێمی بنەماڵە لە بزاڤی ڕزگارییخوازی نیشتمانیی...، چ1، 1997. چ2، 2001.

25. ئێمە بۆ واین، چ1، 2003.

26. دەربارەی کێشەکانی خۆشەویستیی و ژیانی هاوسەریی، چ1، 2011.

مێژوو:

27. کورد و شۆڕش و هەلی مێژوویی، چ1، 1996. چ2، 2000.

28. پەیمانێکی ڕەش و ڕۆژێکی سوور، چ12003.

جوگرافیا و جیۆپۆلێتیک:

29. گرفتە سەرەکیییەکانی کورد، چ1، 1998. چ2، 2000.

30. شەکرە شارەکەم سولەیمانیی، چ1، 2003.

ڕامیاریی و نەتەوەیی:

31. دەربارەی پرۆژەکەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، چاپی1، 1994.

32. دواپرۆژە، چ1، 1994.

33. پێنج ووتاری غەمگین، چ1، 1994.

34. دێمۆکراسیی، ئایدۆلۆژیی و جەنگی نێوخۆ، چ1، 1994.

35. ململانێی ئایدۆلۆژیی لە کوردستاندا، چ1، 1993. چ2، 1995.

36. فیدراڵیزم و دەوڵەتی فیدراڵ، چ1، 1996. چ2، 1996. چ3، 2004.

37. ئۆجەلان ئەزموونێکی نوێ و پەندیی مێژوویی، چ1، 1999. چ2، 1999.

38. حەوت گوتاری قەدەغەکراو، چ1، 2004.

39. برایەتی درۆزنانە، چ1، 2005.

40. کورد و کێشەی کەرکووک، چ1، 2005.

41. دۆزەخی ژێردەسیی، چ1، 2006.

42. هێندێ پەتای کوردکوژە، چ1، 2009.

43. بزووتنەوەی گۆڕان بەره و کوێ؟ چ1، 2010.

44. کێشەی کورد و ئاییندەی کوردستان، چ1، 2013.

45. خەمە گەورەکەی نیشتمان، چ 1، 2019.


ئەم بابەتە 65 جار خوێندراوەتەوە