Tarq.jpg

سەرۆكی پێشووتری زانكۆی سلێمانی کۆچى دوايى كرد

دکتۆر تاریق پاشا عیمادی، کە لە ساڵانی 1975-1977 سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بوو کۆچى دوایى کرد.

بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ دکتۆر تاریق پاشا عیمادی، رۆژى شەممە 1/2/2020 بە نەخۆشى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، د. تارق، دەرچووى کۆلێژى کشتوکاڵى زانکۆى بەغدا بووە، بڕوانامەى دکتۆراى لە بایۆلۆجى زانکۆى مۆسکۆ بەدەستهێناوە، بۆ ماوەیەک مامۆستا بوە لە زانکۆى کلاسکۆ لە ئیکتلەندا و زانکۆى فلۆریدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا، لە ساڵانی 1975-1977 سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بووە لە هەمان کاتیشدا راگرى کۆلێژى کشتوکاڵ بووە، یەکێک بووە لە کەسایەتییە ئەکادیمییەکانی عیراق، زیاتر لە (55) توێژینەوەى زانستى بە زمانەکانى کوردى و عەرەبى و روسى و ئینگلیزى بڵاوکردۆتەوە، تا ساڵى 2013 خاوەنى (3) کتێب بووە بە زمانى عەرەبى.


ئەم بابەتە 207 جار خوێندراوەتەوە