Qaraj.jpg

شانۆیی قەرەج لە کارنامەى خوێندکارێکدا

خوێندکارێکى بەشى هونەرى شانۆ لە پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى شەهید جەعفەر لە کۆیە شانۆى قەرەج دەکاتە کارنامەى دواقۆناغى خوێندنى و پێشکەشى دەکات.

رۆژى یەکشەممە 2/2/2020 کاژێر (11)ى پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی شانۆیی پەیمانگای هونەرە جوانەکانى شەهید جەعفەر لە کۆیە، هەرژین شێرزاد کاوانی خوێندکارى قۆناغى پێنجەمى بەشى دەرهێنان لە پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى شەهید جەعفەر لە کۆیە شانۆیى (قەرەج)ى وەکو کارنامەى دواقۆناغى خوێندنى و پێشکەشى کرد.

شانۆکە، لە نوسینی (ئەلیکساندەر پوشکین)، وەرگێرانی ئازاد بەرزنجی و دەرهێنانی هەرژین شێرزادە، لەماوەى (25) خولەک باس لە ژیانی قەرەجەکان دەکات، کە چۆن ژیانێکی سادە و ساکار بەڕێدەکەن و ژیانێکی زۆر ئاسایی دەگوزەرێنن هیچ یاسایەک لە لای ئەوان بوونی نییە، لە شانۆکەدا بە ڕێبازی رۆمانسی کار لە تێکستەکەدا کراوە، بەجۆرێک جیاواز لەو دەرهێنەرانەی پێشووتر کە کاریان لەم تێکستەدا کردووە.


ئەم بابەتە 84 جار خوێندراوەتەوە