Kalar.jpg

شانۆکارانی کەلار بەشدارى لە فێستیڤاڵێکى نێودەوڵەتى دەکەن

ژمارەیەک شانۆکارى شارى کەلار بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی سەردانى وڵاتی تونس دەکەن.

وا بڕیارە رۆژى سێشەممە 4/2/2020 ژمارەیەک شانۆکارى شارى کەلار بەمەبەستی بەشداریکردن لە چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی شەقام شانۆیی (پرسەی نیشتیمان) ببەنە شاری قیتار لە وڵاتی تونس.

گروپى شانۆکارانى کەلار، بۆ دووەمین جارە بەنوێنەرایەتی هەرێمى کوردستان دەچنە دەرەوەی وڵات بۆ نمایشکردنی شانۆیی، شانۆکە، باس لە نەهامەتیەکانی گەلى کورد دەکات، کە تیایدا تاوانەکانى دەرهەق بە کورد کراون، لە شانۆکەدا لە هەر چوار پارچەى کوردستان رەنگى داوەتەوە.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی شەقامی تونس، بۆ چوارەمین ساڵە ئەنجامدەدرێت، کە تیایدا چەندین وڵات بەشدارى تێدا دەکەن.


ئەم بابەتە 74 جار خوێندراوەتەوە