Najm_hogr.jpg

هونەرمەند و شاعیر نەجم هۆگر دۆخی تەندروستی ناجێگيرە

هونەرمەند و شاعیری ناسراوى کورد نەجم هۆگر دۆخی تەندروستی ناجێگرە و چەند هونەرمەندێکى هاوڕێى سەردانی دەکەن.

هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک رایگەیاند: " گروپی بەسەرکردنەوەی هونەرمەندان سەردانی هونەرمەند نەجم هۆگرمان کرد کەماوەیەکی زۆرە باری تەندروستی باش نیە هیوادارین خوای گەورە تەندروستی بۆبگەڕێنێتەوە".

هونرەمەند نەجم هۆگر کە ناوى تەواوى (نەجمەدین تۆفیق عەلی)ە، بۆ ماوەى چوار ساڵە توشی جەڵتەی مێشک بوو، بە هۆی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکى لە کاری هونەری دورکەوتوەتەوە.

نەجم هۆگر لە چەند دێرێکدا:

ناوى تەواوى: نەجمەدین تۆفیق عەلی.

پیشە: ئەکتەر و شاعیر.

لە ساڵى 1956 لە شارى سلێمانى لە دایکبووە.

لە تەمەنى منداڵی و لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی رابردوو دەستی بە کاری هونەری کردووە.

بەشداریی لە (70) کاری شانۆی و دراما فیلمدا کردووە.

جگە لە کارى هونەرى چەندین شیعرى نوسوە و لەلایەن هونەرمەندانەوە کراون بە گۆرانى.


ئەم بابەتە 108 جار خوێندراوەتەوە