anjlina.jpg

پرۆژەیەکی نوێی ئەنجێلینا جولی و براد پیت

سەرەڕای جیابوونەوەی هەردوو ئەستێرەی جیهانی ئەنجێلینا جولی و براد پیت لە یەکتری، بەڵام هێشتا پڕۆژەکانیان پێکەوە بەردەوامە.

ماوەی سێ ساڵە براد پیت و ئەنجێلینا جولی بە فەرمی جیابوونەتەوە، بەڵام جگە لە منداڵەکانیان هەندێک پڕۆژەی دیکەی هاوبەشیان پێکەوە ماوە کە وادەکات پێکەوە بەردەوام بن.

لە ساڵی 2008 هەردوو ئەکتەر کارگەیەکیان لە گوندی میرڤاڵی باشوری فەرەنسا بنیادنا، کە تایبەت بوو بە بەرهەمهێنانی شەرابی گوڵ، لە ئێستادا دەیانەوێت ئەو پرۆژەیە گەورە بکەن و بەرهەمی زیاتریان هەبێت، ئەمەش وایکردووە زیاتر پێکەوە کۆبنەوە و چاویان بە یەکتری بکەوێت.

بەپێی زانیارییەکان لە سەرەتاوە 10 هەزار شوشەیان بەرهەمدەهێنا، ئێستا خواستیان هەیە ئەو رێژەیە بگۆڕن بۆ 25 هەزار شوشە.


ئەم بابەتە 99 جار خوێندراوەتەوە