Kirk-Douglas.jpg

کێرک دۆگڵاس لە تەمەنى (104) ساڵى کۆچی دوایی کرد

سەرچاوەکانى هەواڵ لە ئەمەریکا لە زارى مایکڵ دۆگڵاس هەواڵى کۆچى دوایى (کێرک دۆگڵاس)یان راگەیاند.

ئەکتەری بەناوبانگی هۆڵیود مایکڵ دۆگڵاس کوڕی کێرک دۆگڵاس بەسەرچاوەکانى هەواڵ و ناوەندە هونەرییەکانى وڵاتەکەى رایگەیاند، کە باوکی لە تەمەنی (104)  ساڵی کۆچی دوایی کردووە، هەروەها رایگەیاند کە باوکی پاڵەوانی سەردەمی زێڕینی سینەما بووە.

کیرک دۆگلاس  (Kirk Douglas) لە چەند دێرێکدا:

- ناوی تەواوی: ئیسور دانیالۆفیچ.

- لە رۆژى 9/12/1916 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- پیشەى هونەرى: ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی بە نەژاد روسى.

- لە تەمەنى مناڵی لەگەڵ دایک و باوکی و (6) خوشکی کۆچیان کردوە بۆ ئەمریکا.

- لە ساڵى 1946 یەکەمین کاری سینەمایی ئەنجامداوە.

- لە ساڵى 1955 بۆ ئەوەى لە چوارچێوەی نواندنەوە دەربچێت کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی فیلم دامەزراندووە.

- لە دوای دەرکەوتنی وەکو نووسەر و دەرهێنەریش ناوبانگی هەموو ئەمریکای گرتۆتەوە.

- خاوەنى چەندین خەڵاتى ناوخۆیى و جیهانییە، بە تایبەتى خەڵاتەکانى ئۆسکار، سیزار،  گۆڵدن گڵۆب، ورچی ئاڵتۆنی و چەندانی دیکە.

- ناوبانگی بەو فیلمانە دەرکردوە کە رۆڵی مەترسیداریان هەبوە، لەگەڵ ئەوەشدا رۆڵی لە فیلمە جەنگیەکاندا زۆر بینیوە.

- بە درێژایی (60) ساڵ ژیانی هونەریی زیاتر لە (90) فیلمی هەیە.

- (3) جار پاڵێوراو بووە بۆ خەڵاتی ئۆسکار.

- خاوەنى (10) کتێب و چیرۆک و یادەوەرییە.

- لە رۆژى 5/2/2020 لە تەمەنى (104) ساڵى لە شارى بیفرلى هیلز لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.


ئەم بابەتە 99 جار خوێندراوەتەوە