Koya.jpg

شانۆکارانى کۆیە، خەڵاتى زێڕینیان بەدەستهێنا

لە چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی شەقام لە وڵاتی تونس، شانۆکارانی کۆیە خەڵاتی باشترین بەرهەمی فێستیڤاڵەکەیان بەدەستهێنا.

دواى ئەوەى بە نوێنەرایەتى عێراق گروپی شانۆ بۆ شانۆیی شەقام- کۆیە بە شانۆیی (نامەکانی دەریا) بەشدارى کرد لە چوارەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە وڵاتی تونس لە شاری قگار، بۆ ئەم مەبەستە گروپەکە توانى خەڵاتی یەکەمی ئاڵتونی وەک باشترین بەرهەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی بەدەستبهێنێت.

شانۆکە بەرهەمى گروپی شانۆ بۆ شانۆی شەقام- کۆیە، بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەشی ڕۆشنبیری کۆیەیە، هونەر تاهیر شانۆکار کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، هاوکات هەریەکە لە (دکتۆر کەیفی ئەحمەد و فەرەیدون حەمەدئەمین) نواندنی تێدا کردوە و هونەرمەند (رەوەز مەولود) کاری موزیکى بۆ کردووە.


ئەم بابەتە 79 جار خوێندراوەتەوە