mwkryam.jpg

دوو بەرگی دیکە فەرهەنگی زارەکی موکریان بڵاوکرایەوە

لەچاپێکى ناوازەدا بەرگی حەوتەم و هەشتەمی فەرهەنگی زارەکی موکریان بڵاوکرایەوە.

لە چەند رۆژى رابرددودا فەرهەنگی زارەکی موکریان، لە ئامادەکردنى (سەڵاح پایانیانی) و هاوکار و هاوژینی نووسەر (لەیلا نورانی) بڵاوکرایەوە، فەرهەنگەکە یەکێکە لە فەرهەنگە گرنگەکانی ئەدەبی زارەکی موکریان و لە (23) بەرگ پێکدێت، کە بەرهەمی چەندین ساڵ کاری بەردەوامی نووسەرەکەیەتی و تا تەواوبوونیشی چەند ساڵێکی تری دەوێت، ئەلفو بێی کوردی و ئەدەبیاتی زارەکی و کولتووری جل و بەرگ و کشتوکاڵ و خوادنی موکریان لەخۆ دەگرێت، کە نووسەر بە شێوەیەکی مەیدانی و لەئەنجامی لێدوان و بەدواداچوونەکانی لە ناوچەی موکریان وەدەستی خستوون، بە ئەنجام گەیشتنى ئەم پرۆژەیە، چیتر خەمی گواستنەوەی پشتاو پشتی زار و وردە کلتوری موکریان ناهێڵێت و بۆ یەکەمجار ئەو شوناسە نەتەوەییە دیکۆمێنت دەکرێت و دەپارێزێت.


ئەم بابەتە 84 جار خوێندراوەتەوە