کورتە فیلمى سەرۆک بووە باشترینى ئیتاڵیا

ژیوار فەرەج زادە مێرمنداڵی شاری سەقز، بە کورتە فیلمی سەرۆک بووە باشترینی سێهەمین خۆلی فێستیڤاڵی( Assurdo Film Festival) لە ئیتالیا.

لەسێهەمین خولی فێستیڤاڵی Assurd Film Festival، فیلمی سەرۆک لە دەرهێنانی ژیوار فەرەج زادە مێرمنداڵی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، توانی خەڵاتی باشترین فیلمی دیکیۆمێنتاری لە میلانی شاری ئیتاڵیا بەدەست بهێنێت.

ئەم فیلمە (5) خولەکە و پێشتر خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی سلێمانی مسۆگەر کردووە، بەسەرهاتی منداڵێکی (10) ساڵانەیە کە هاوینان بۆ یارمەتی دانی باوکی شوانێتی دەکات.

کورتە فیلمی سەرۆک تا ئێستا بەشداری لە 22 فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کردووە، چەند خەڵاتی بە دەستهێناوە، پێشتریش لە دووهەمین خولی فیلمی منداڵانی سلێمانی خەڵاتی لیژنەی دادوەری بە دەستهێناوە و ئێستاش لە شەشەمین خولی فیلمی منداڵانی پیرۆ لە شاری مانچستەر لە بەریتانیا بەشداری دەکات.

ژیوار فەرەج زادە تەمەنی ١٣ ساڵە، لە ناوەندی فەرهەنگی هونەریی کانوونی پەروەردەی فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی شاری ساحبی نزیک بە سەقز لە پارێزگای کوردستانە و خاوەنی دوو کورتە فیلمە بە ناوەکانی (سەرۆک و چۆلەکەکانی کۆڵانەکەمان) بڕیارە لە داهاتودا بەشداری چەندین نمایش و فێستیڤاڵی تر بکات.


ئەم بابەتە 91 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو