Sebary_shax.jpg

سێبەری شاخ نمایش دەکرێت

لە شارى هەولێر شانۆگەری سێبەری شاخ، کە نوێترین بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێرە نمایشدەکرێت.

وا بڕیارە رۆژی 18/2/2020 کاژێر (5)ى ئێوارە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر شانۆگەری سێبەری شاخ کە نوێترین بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێرە نمایشبکرێت.

شانۆکە، لە سیناریۆو دەرهێنانی (هیوا سوعاد یونس)ە، باس لە مەرگەساتی ئەنفال و دەرباز بوون، کە چیرۆکی سێ ژنى کورد، لە دۆخی خراپی ژیانیان دوای مەرگەساتەکە دەگێڕێتەوە، کە لەلایەن دەسەڵاتداران و بەرپرسان ئەوانەی پێشتر لە گوند و ناوچەکانی ئەوان حەوێندراونەتەوە، ئێستا لەبیریان کردوون، شانۆگەرییەکە توڕەیی ئەو ژنانە دەگێڕێتەوە کە دوای ئەنفال لە بیرکراون. لەم بەرهەمە هونەرییەدا هەریەکە لە شانۆکاران (شەیما فریاد، ڕۆزانا فەرھاد، ویلان سەدیق) ڕۆڵی سەرەکی دەبینن.


ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە