Yakety.jpg

یەکێتيى نوسەرانى کورد یادى یۆبیلى زێڕینى دەکاتەوە

لە یادى (50) ساڵەى دامەزراندنى یەکێتیى نوسەرانى کورد، لقى سلێمانى یەکێتیەکە مەراسیمێک بە بۆنەى یۆبیلى زێڕینى دەکاتەوە.

وا بڕیارە رۆژى دووشەممە 17/2/2020 کاژێر (4)ى پاشنیوەڕۆ لە هۆڵى رامادا لە شارى سلێمانى، یەکێتیى نوسەرانى کورد، لقى سلێمانى لەژێر دروشمى (بەردەوامیى و بەخشش و کۆڵنەدان یۆبیلى زێڕینى یەکێتیى نوسەرانى کورد) مەراسیمێک سازدەکات.

واش بڕیارە لە مەراسیمەکەدا جگە لە خوێندنەوەى چەند وتارێک و پێشکەشکردنى ئاهەنگى موزیک و گۆرانى، هەریەکە لە شاعیران (د. فەرەیدون عەبدول بەرزنجى، قوبادى جەلیزادە و کەژاڵ ئەحمەد) چەند دەقێکى شیعرى خۆیان بخوێنەوە.


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە