Kalar_kfri.jpg

شانۆیی خواحافیز نمایش دەکرێت

شانۆکارانی کەلار و کفری لە کارێکی هاوبەشدا شانۆیی خواحافیز نمایش دەکەن.

وا بڕیارە رۆژى شەممە 22/2/2020 کاژێر (4)ى ئێوارە لە هۆڵی هونەر لە شاری کەلار شانۆیی خواحافیز لە بەرهەمى بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى گەرمیان، بەشى رۆشنبیرى کفرى و پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى کفرى نمایش بکرێت.

شانۆیی خواحافیز لە نوسینی (محەمەد یەعقوبی) و وەرگێڕانی (مەریوان هەڵەبجەیی) و دەرهێنانی (محەمەد هیجران)ە، ناوەڕۆکەکەى  باس لە گرفتەکانی ناو خێزان دەکات کە چۆن ژیانی مۆدێرن خەریکە بەرەوهەڵدێر و لێکترازندنیان دەبات.


ئەم بابەتە 81 جار خوێندراوەتەوە