hANSK.jpg

هه‌نسکی ئاسمان دەچێت بۆ هندستان

فیلمی سینەمایى (هه‌نسکی ئاسمان) له ‌کۆتایی ئه‌م مانگەدا‌ به‌شداریی فێستیڤاڵێکی نێوده‌وڵه‌تی لە هندستان دەکات.

وا بڕیارە لە رۆژى 28/2/2020 لە فێستیڤاڵی (Diorama) ی دەلهی نێوده‌وڵه‌تیدا فیلمی سینەمایى (هه‌نسکی ئاسمان) لە هندستان بەشدارى بکات و کە فێستیڤاڵەکە تا رۆژى 7/3/2020 بەردەوام دەبێت، لە فێستیڤاڵەکەدا (27) فیلمى درێژ هه‌ڵبژێردراون بۆ نمایشکردن، کە فیلمی هه‌نسکی ئاسمان یەکێکە لە فیلمەکانى فێستیڤاڵ.

هه‌نسکی ئاسمان، له‌ سیناریۆ و ده‌رهێنانی (شه‌هرام قادر) و به‌رهه‌مهێنانی (رێشوان ئیبراهیم و ڕاژان عه‌زیز)ه‌، بۆ یه‌که‌مجار له‌ شاری هه‌ولێر نمایشکراوە و له‌ چیاکانی (سه‌فین و سوسێ ) و گوندی داره‌ بزماره‌ کاری وێنه‌گرتنی بۆ کراوه‌ و ئه‌کته‌رانی رۆژهەڵاتى کوردستان و شارەکانى سلێمانی و هه‌ولێر له‌ فیلمه‌که‌دا به‌شدارن.

له‌و فیلمه‌دا جیاوازی نه‌کراوه‌ و هه‌ریه‌ک له‌ زاراوه‌کانی بادینی و سۆرانی و هه‌ورامانی و هه‌موو زاراوه‌کانی تری تێدا به‌کارهاتووه‌.


ئەم بابەتە 380 جار خوێندراوەتەوە