چاپی یه‌که‌می ره‌نگێک، لە پێشانگایەکى شێوەکاریدا

یه‌که‌مین پێشانگای خوێندکارى به‌هره‌مه‌ند شیرین جه‌مال لە شارى سلێمانى کرایەوە.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 20/2/2020 یه‌که‌مین پێشانگای خوێندکارى به‌هره‌مه‌ند شیرین جه‌مال له‌ گه‌له‌ری ئازاد شه‌وقی کرایه‌وه‌.

پێشانگاکه‌ به‌ئاماده‌بوونی بابه‌کر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى رۆشنبیری و هونەرى سلێمانی و به‌ ناونیشانی (چاپی یه‌که‌می ره‌نگێک) به‌چه‌ندین وێنه‌ی رەنگاو رەنگ کرایه‌وه‌.

ئاسۆس جاف سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بۆ مێدیاکان باى لەوە کردووە، کە خوێندکار شیرین جمال خوێندکاری خوێندنگەی کورد جنێسە و بە زیاتر لە (25) تابلۆ بەشداری لەم پێشەنگەیەدا کردووە .


ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو