Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 21/2

- لە رۆژى 21/2/1677 باروخ سبینوزا (Baruch Spinoza)، فەیلەسوفى هۆڵەندى لە تەمەنى (45) بە نەخۆشى سیل لە شارى لاهاى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/11/1632 لە شارى ئەمستردام لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/2/1907 ویستن هیو ئودن، شاعیری ئینگلیزی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/2/1914 مسته‌فا ئه‌مین، رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ری میسری لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/2/1921 جۆن رۆلس (John Rawls)، فەیلەسوفى ئەمەریکى لە شارى بالتیمۆر لە دایکبووە، لە رۆژى 24/11/2002 لە تەمەنى (81) ساڵى لە شارى لکسینگتۆن کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 21/2/1925 سام به‌کینا، ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی ناوداری جیهانی، له‌ ولایه‌تی کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/2/1933 نینا سیمون، ژنه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مریکی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/2/1946 ئالان ریکمان، ئه‌کته‌ری ئینگلیزی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/2/1950 مونته‌سیر بیللا، ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/2/1955 ته‌لعه‌ت زین، ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژی خۆرئاوایی میسری لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/2/1957 هیند کامیل، ژنه‌ ئه‌کته‌ری عێراقی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/2/1958 جاک کولمان، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/2/1959 خۆسیه‌ ماریا کانو، موزیکیان و هونه‌رمه‌ندی ئیسپانی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/2/1962 عابید فه‌هد، ئه‌کته‌ری سوری لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/2/1962 شاک بولانیک، نوسه‌ری ئه‌مریکی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/2/1963 ویلیام بالدوین، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/2/1977 سیرین عه‌بدولنور، ژنه‌ گۆرانیبێژی لوبنانی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/2/1979 جینیفر لوف هویت، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/2/1984 میخایل شۆڵۆخۆف، ئه‌دیبی روسی کۆچى دوایى کردووە. لە ساڵى 1965 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 21/2/1985 مه‌حمود شکوکو، ئه‌کته‌ری میسری کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 21/2/1987 ئه‌لن بیج، ژنه‌ ئه‌کته‌ری که‌نه‌دی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/2/1989 کوربن بلو، ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مریکی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/2/1991 هه‌ژار موکریانی (عەبدولڕەحمان محەممەد شەرفکەندی)، شاعیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌ر و نوسه‌ری به‌ناوبانگی کورد لە شاری کەرەج لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە تەمەنى (70) ساڵیدا کۆچى دوایى کردوە، له ساڵی 1921 لە گوندی (تەرەغە)ی شارى بۆکان لە دایکبووە، له شاری مه‌هاباد چۆتە بەر خوێندن لە حوجرەی فەقێیەتی بۆ ئەوەی ببێتە مامۆستای ئاینی، له رۆژى 22/1/1946 لەکاتى دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان لە مه‌هاباد به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د بەشداری کردووه و وەک شاعیریکی شۆڕشگێڕ و نەتەوەیی دەرکەوتووە، دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان کە تەمەنی تەنها (11) یازده‌ مانگی خایاند، ئیدی دەردەسەری و ئاوارەیی بۆ هه‌ژار دەستی پێکرد و ڕوو دەکاتە باشوری کوردستان و دواییش له شاری به‌غدا نیشته‌جێ دەبێ، شیعرەکانی ئەحمەدی خانی، وەفایی و مەلای جزیری کاریگەری لە سەر ھەستی بووە، لە ژیانیدا ئاوارەی زۆر چێشتووە سەردانی شارەکانی (ئێران، عێراق، سوریا و لوبنانی) کردووە، لەدواى رێککه‌وتتنامه‌ی 11ی ئاداری ساڵی 1970ی نێوانی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و دەستەڵاتدارانی عێراق، دەچێتەوە به‌غدا بۆ ڕێکخستنی کاروباری یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد، له رۆژى 10/2/1970 کاتێک یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد دامه‌زرا، بووە به سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ر، هه‌مان کات ئه‌ندامی کارای کۆڕی زانیاری کورد بوو، دواى سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەگەڕێتەوە ئێران و لە شاری کەرەج نیشتەجێ دەبیت، چەندین بەرهەمى بە زمانى کوردى و فارسى چاپکردووە.

- لە رۆژى 21/2/1995 محەمەد رەزا، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (73) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/12/1921 لە شارى ئەسیوت لە میسر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/2/2003 نیللی مه‌زلوم، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 21/2/2004 وه‌لید ئه‌عزه‌می، شاعیر و خۆشنوسی عێراقی کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 21/2/2012 تاریق عه‌بدولحه‌کیم، موزیکیانى سعودی کۆچى دوایى کردووە.


ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە