pASAWAN.jpg

شانۆگه‌ریی پاسه‌وان نمایش ده‌کرێت

لەمانگى داهاتوو شانۆگه‌ریی  پاسه‌وان لە شارى هەولێر نمایش دەکرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر به‌شی هونه‌ری شانۆ به‌هاوکاری تیپی شانۆی سالار، له‌ مانگی داهاتوو ر شانۆگه‌ری پاسه‌وان نمایش ده‌کات.

وا بڕیارە رۆژانى 5، 6، 7/3/2020  کاژێر (5)ى ئێوارە له‌ هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شانۆی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر به‌شی هونه‌ری شانۆ به‌هاوکاری تیپی شانۆی سالار،  شانۆگه‌ریی پاسه‌وان نمایش بکات.

شانۆکە، له‌ نووسینی  نووسه‌ر و ئەکادیمیست (د. دڵشاد مسته‌فا)یه‌، هونه‌رمه‌ند (ئه‌سه‌رلان ده‌روێش) دەرهێنانى بۆ کردووە، هەریەک لە ئەکتەران  (هونه‌رمه‌ندان ئه‌حمه‌د سالار، ره‌مزیه‌ قادر، پشکۆ شێخ عه‌لی، دانا محه‌مه‌د) و چه‌ندین ئه‌کته‌ری ترى دیکەى بە ئەزموون رۆڵى تێدا دەبینن.


ئەم بابەتە 46 جار خوێندراوەتەوە