Slemany.jpg

هەفتەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ئاگادارى سەرجەم ئەو گروپ و کۆمەڵە و ڕێکخراوانە دەکاتەوە، کە ئامادەن و دەیانەوێت چالاکی کلتوری و ڕۆشنبیری و ئەدەبی پێشکەشبکەن بۆ هەفتەی سلێمانى.

هەروەک لە ئاگادارکردنەوەکەدا هاتووە: ئاگاداری سەرجەم ئەو گروپ و کۆمەڵە و ڕێکخراوانە دەکەین کە ئامادەن و دەیانەوێت چالاکی کلتوری و ڕۆشنبیری و ئەدەبی پێشکەشبکەن بۆ هەفتەی سلێمانی، بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی 25/2/2020 کاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆ، گفتوگۆ دەکرێت سەبارەت بە (هەفتەی سلێمانی) لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی.

خۆشحاڵین بە ئامادەبوونتان لەم بۆنەیەدا".


ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە