dosto.jpg

‎‎دڵێکی لاوازی دۆستیۆفسکی بڵاو کرایەوە

دڵێکی لاواز ڕۆمانێکی نووسەری ڕوس دۆستیۆفسکیی ەو لە ئەڵمانییەوە لایەن (پێشەوا فەتاح)ەوە کراوە بەکوردی و ماڵی وەفایی چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

دۆستۆیڤسکی لە چەند دێرێکدا:

ناوى تەواوى: فیۆدۆر میخایلۆفیچ دۆستۆیڤسکی

لە رۆژى 9/2/1881 لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پترسبۆرگ لە روسیا کۆچى دوایى کردووە.

پیشەى ئەدەبى: فەیلەسوف و نووسەر و رۆژنامەنووس.

لە رۆژى 11/11/1821 لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە.

بە یەکێک لە گەورەترین رۆماننوسەکانی جیهان دادەنرێت.

لە تەمەنى منداڵیدا خەریکى خوێندنەوەی بابەتى ئەدەبی وەک چیرۆک و ئەفسانە روسیەکان بووە.

لەچلەکانی تەمەنیدا یەکەم رۆمانی بە ناوی (هەژاران) نووسى.

بە نوسینى ئەم رۆمانەش ناوی چووەر ریزی نووسەرەکانی ناوەندی سانت پترسبۆرگەوە.

لە ساڵى 1849 بە هۆی پەیوەندیکردن بە ناوەندی بێتراشیفسکی دەستگیرکراوە و بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە، دواتر بڕیارەکەی بۆ کەمکرایەوە بۆ (4) ساڵ زیندانی و کارکردن، لەگەڵ (6) ساڵ سەربازی لە وڵاتی بێگانە.

کاریگەری لەسەر چەندین نووسەر و کەسایەتی سەردەمی خۆی و دوای خۆی هەبووە لەوانە، ژان پۆڵ سارتەر، فریدریک نیچە،  ئێنتوانت چیخۆف، ئەلیکسەندەر سۆلجنیتسین و چەندانى دیکە.

کتێبەکانی بۆ (170) زمانی زیندووی جیهان وەرگێڕدراون و بەشێکی زۆر لە کارو بەرهەمەکانی لە کتێبخانەی کوردیدا هەن، لە ڕۆمانە گرنگەکانی ئەو کە بەزمانی کوردی هەن: برایانی کارامازۆف، تاوان و سزا شەوەسپییەکان، شەیتانەکانە هەژاران و نییەتۆچکا.


ئەم بابەتە 48 جار خوێندراوەتەوە