Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 25/2

- لە رۆژى 25/2/1831 فریدریچ ماکسیمیلیان فۆن کلنجەر (Friedrich Maximilian von Klinger)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسەرى ئەڵمانى لە تەمەنى (79) ساڵى لە شارى تارتۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/2/1752 لە شارى فرانکفۆرت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/2/1841 ئۆگه‌ست رینوار (Auguste Renoir)، نیگارکێشى فەڕەنسى لە دایکبووە، لە رۆژى 3/12/1919 لە تەمەنى (78) ساڵى بەنەخۆشى له‌ شاری لیموکی باشوری فه‌ره‌نسا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 25/2/1842 کارل مای (Karl Friedrich May)، رۆماننوس و نوسەرى ئەڵمانی لە شارى هۆهن ئەشتاین ئەرنشتال لە دایکبووە، لە رۆژى 30/3/1912 لە تەمەنى (70) ساڵى لە شارى رادیۆیل کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 25/2/1866  بینیدتو کورچە (Benedetto Croce)، فەیلەسوف و رەخنەگرى ئەدەبى و نوسەری ئیتالی لە شارى بیسکاسیرولى لە دایکبووە، لە رۆژى 20/11/1952 لە تەمەنى (86) ساڵى لەشارى ناپۆلى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 25/2/1892 بەدیعە مسابنى، ژنە ئەکتەرى لوبنانى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە رۆژى 23/7/1974 لە تەمەنى (82) ساڵى لە شارى زحلە کۆچى دوایى کردووە.

- مەحوی (محەمەد عوسمان بەڵخی)، شاعیرى گەورەى کورد لە رۆژى 25/2/1906 لە شاری سلێمانی کۆچى دوایى کردووە و لە یەکێک لە ژوورەکانی خانەقاکەیدا بە خاک سپێردراوە، چەند بۆچوونێک لە سەر ساڵى لەدایکبووە هەیە، لەوانە مێژونوسی کورد (موحەممەد ئەمین زەکی بەگ) وتویەتى لە ساڵی (١٨٣٦-١٨٣٧) لە دایکبووە، مامۆستا (عەلائەدین سەججادی)یش وتویەتى لە ساڵى ١٨٣٠ لە دایکبووە، و (کاکەی فەلاح)یش وتویەتى لە ساڵى (١٨٣١-١٨٣٢) لە دایکبووە، بە یەکێک لە چڵەپۆپەکانی شیعری کوردی دادەنرێت، لە ساڵی (١٨٧٤-١٨٧٥) لەگەڵ چەند مەلایەک لە سلێمانییەوە نەفی کراون بۆ شارى بەغداد، لە ساڵى 1883 چووە بۆ حەج و لەوێوە چوە بۆ شارى ئەستەنبوڵ و ڕێگەی پیاوماقوڵانی کوردەوە لە ئەستەنبوڵ چاوی بە سوڵتان عەبدولحەمید عوسمانی کەوتوە، سوڵتان ڕێزێکی زۆری لێگرتووە و فەرمانی داوە خانەقایەکیان لە سلێمانی بۆ کردۆتەوە کە ئێستا بە (خانەقای مەحوی) بەناوبانگە، وشەی فارسی و عەرەبی زۆر بەکارھێناوە، ھەروەھا وشەکاری و وردەکاری زۆری بەکارھێناوە و بەدوای وشە دەربڕینی گراندا گەڕاوە، جگە لە نوسینى شیعرە بە زمانی کوردی بە زمانی فارسی و عەرەبی چەندین شیعرى نووسیوە، سەرجەم ھۆنراوەکانی لە دیوانی مەحویدا کۆکراونەتەوە.

- لە رۆژى 25/2/1914 نەجمە ئیبراهیم، ژنە ئەکتەری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 4/6/1976 لە تەمەنى (62) ساڵى لەشارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1933 تاکو ساڵى 1967 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/2/1932 فارۆن یۆنگ (Faron Young)، گۆرانیبێژی ئه‌مریکی لە شارى شریفبۆرت لە دایکبووە، لە رۆژى 10/12/1996 لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى ناشفیل لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/2/1993 عەدولفەتاح حیاسات، شاعیرى ئەردەنى لە تەمەنى (55) ساڵى لە شارى عەممان کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1938 لە شارى سلت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/2/1943 جۆرج هاریسۆن (George Harrison)، گۆرانیبێژى ئینگلیزى لە شارى لیڤەرپول لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 29/11/2001 لە تەمەنى (58) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 25/2/1947 فیردەوس عەبدولحەمید، ژنە ئەکتەری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1972 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/2/1955 محەمەد حسێن عەبدولرەحیم، ئەکتەری عیراقی لە شارى بەغداد لە دایکبووە، لە ساڵى 1979 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/2/1957 هەنا سەروەت، ژنە ئەکتەری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1973 تاکو ساڵى 1988 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/2/1966 ئەلێکسیس دینیسۆف ( Alexis Denisof)، ئەکتەری ئەمریکی لە شارى سالزبۆرى (ماریلاند) لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/2/1971 شون ئەستین (Sean Astin)، ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی لە شارى سانتا مۆنیکا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/2/1974 دیفیا بهارتی (Divya Om Prakash Bharti)، ژنە ئەکتەری هیندی لە شارى مۆمباى لە دایکبووە، لە ساڵى 1990 تاکو ساڵى 1993 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/2/1981 ئاسر یاسین، ئەکتەر و نوسەری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/2/1981 شاهید کابور، ئەکتەری هیندی لە شارى مۆمباى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/2/1995 مونا فارۆق، ژنە ئەکتەری میسرى لە  شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/2/2008 ئەحمەد عیقل، ئەکتەری میسری لە تەمەنى (69) ساڵى لە نەخۆشخانە لە شارى ئەشى ئۆکتۆبەر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/8/1938 لە شارى دقهلیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1974 تاکو ساڵى 2008 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/2/2017 بیل پاکستۆن (Bill Paxton)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (61) ساڵى جەڵتەى مێشک لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/5/1955 لە شارى فۆرت ورس لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە ساڵى 1974 تاکو ساڵى 2017 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە