Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 4/3

- لە رۆژى 4/3/1678 ئەنتۆنیۆ فیفالدی (Antonio Vivaldi)، ئاوازدانەر و موزیکیانی ئیتالی لە شارى بوندوقیە لە ئیتالًیا  لە دایکبووە، لە رۆژى 28/7/1741 لە تەمەنى (63) ساڵى لە شارى فینا لە تەمسا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/3/1852 نیکۆلای گوگول (Никола́й Васи́льевич Го́голь)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس نوسەری روسی لە تەمەنى (42) ساڵى لە شارى مۆسکۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/4/1809 لە روسیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/3/1888 ئەمۆس برنسۆن ئەلکوت (Amos Bronson Alcott)، شاعیر و فەیلەسوف و نوسەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (88) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى بۆستن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/11/1799 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/3/1923 محەمەد موجى، ئاوازدانەری میسری لە بیلاى شارى کفر شێخ لە دایکبووە، لە رۆژى 1/7/1995 لە تەمەنى (72) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچێى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/3/1928 کەریم شارەزا (کەریم مستەفا حەماغای حەوێزیی)، شاعیرى کورد لە گەڕەکی هەواوان لە شارى کۆیە لە دایکبووە، لە شەوى 22-23/5/2015 بە هۆى نەخۆشى لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کردووە و رۆژى 23/5/2015 لە مەراسیمێکى شایستە لە گۆڕستانی دەروێش خدر لە شارى کۆیە بەخاکسپێردراوە، لە ساڵی 1935 چووتە بەرخوێندن لە خوێندنگاى یەکەمی کۆیە سەرەتایى لە شارى کۆیە، لە ساڵى 1946 قۆناغی ناوەندی لە کۆیە تەواو کردووە و لە هەمان ساڵدا چوەتە شارى بەغداد و لە خانەی مامۆستایانی سەرەتایی لە ئەعزەمیە وەرگیراوە، لە ساڵى 1950 لە خانەی مامۆستایان خوێندنی تەواو کردووە، لە ساڵى 1952 یه‌که‌م به‌رهه‌می له‌ گۆڤاری هه‌ولێر بڵاوکردۆتەوە، لەسەر هەڵوێستەکانى چەندین جار دورخراوەتەوە، تا لە ژیاندا بوو نزیکەى (20) چاپ کردووە و چەندین کتێبی چاپنەکراویشى لەدواى خۆى بەجێهێشتووە.

- لە رۆژى 4/3/1939 یاسین ئەرنائوت، ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە رۆژى 22/11/2010 لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1971 تاکو ساڵى 2010 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/3/1959 جەمال عەبدولناسر، ئەکتەری میسری لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/3/1964 ئیدوین ئەوگست (Edwin August)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (81) ساڵى لە شارى هۆلیود کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1883 لە شارى سانت لویس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/3/1970 عادل یەحیا، ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/3/1993 ئەریج عەتار، ژنە ئەکتەری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/3/1997 ئەحمەد خواجە (ئەحمەد خواجە عەزیز عوسمان ئاغای ئەردەڵان)، نوسەر ۆ مێژوونوسى کورد لە شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە و لە گردى سەیوان لە شارى سلێمانى بەخاک سپێردراوە، لە رۆژى 6/7/1903 لە شارى سلێمانى دایکبووە، لە سەرەتادا خوێندنى  لە حوجرەکەی خواجە ئەفەندی باوکی خوێندوە، خوێندنی ئامادەیی لە شارى سلێمانى  تەواو کردووە، لە ساڵى 1922 کاتێک شێخ مەحمود لە هیندستان گەڕاوەتەوە بۆ شارى سلێمانى و حکومەتی پێکھێنا کردویەتى بە گەنجینەوانی خۆی، لە رۆژى 20/9/1923 کاتێک ڕۆژنامەی (ئومێدی ئیستقلال) دەرچوو، بووە بە سەرنووسەری رۆژنامەکە، بیری لە دەرکردنی (پول)ێک بۆ حکومەتی  کوردستان کردۆتەوە کە شێخ لەتیفی دانساز نەخشەی بۆ کێشاوە، بە کەسایەتییەکی گەورەی روناکبیریی دادەنرێت و خزمەتی زۆری بە بوارەکانی ئەدەب‌ و مێژووی کورد کردووە ‌و زیاتر وەک مێژوونووسێک ناسراوە، کتێبی(چیم دی) کەلە دوو توێی سێ‌ بەرگدا چاپکراوە، بەگەنجینەیەکی بەنرخ دادەنرێت بۆ گێڕانەوەی مێژووی روداوەکانی سەردەمی شێخ محموودی حەفید، کەسێکی دڵسۆز ‌و جێگەی متمانەی شێخ مەحموودی نەمر بووە، هەر بۆیەش وەک گەنجینەداری خۆی دایناوە‌و زۆرجاریش نامەی پێدا رەوانە کردووە بۆ بەرپرسانی ئیران ‌و روسیا، خاوەنی چەندین بەرهەمە، لەوانە (چیم دی، (3) بەرگ، 101 پیاوی کورد، مامۆستا پەری، فەرهەنگی کوردی، بلانجۆ، وەرگێڕان.

- لە رۆژى 4/3/2009 سەلول قتریب، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى لوبنانى لە تەمەنى (55) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/9/1953 لە شارى تەرابلوس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/3/2015 عومەر حجۆ، ئەکتەرى سورى لە تەمەنى (83) ساڵى بە نەخۆشى لەشارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 31/3/1931 لە شارى حەلەب لە دایکبووە، لە ساڵى 1967 تاکو ساڵى 2013 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 48 جار خوێندراوەتەوە