Pashew.jpg

پەیکەرێک بۆ عەبدولڵا پەشێوى شاعیر دروستدەکرێت

دەزگای خێرخوازی کەریمی ئەلەکە، پەیکەرێکی گەورە بۆ شاعیری گەورەى کورد عەبدولڵا پەشێو لە شاری هەولێر دروستدەکات.

دەزگای خێرخوازی کەریمی ئەلەکە، لە راگەیاندراوێکدا بڵاوى کردۆتەوە، بە مەبەستی رێزلێنان لەشاعیری گەورەی کورد (عەبدوڵڵا پەشێو) دەزگای خێرخوازی کەریمی ئەلەکە و لەسەر ئەرکی بەرێز د. تەها رەسوڵ پەیکەرێکی تایبەت بۆ شاعیر سازدەکات لەبەرامبەر ئەو دڵسۆزی و پێگەیەی کە ئەم شاعیرە لەناو ئەدەبی کوردیدا هەیەتی.

هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بۆ ئەو مەبەستە دەزگای خێرخوازی کەریمی ئەلەکە داوا لە پەیکەرسازان دەکات بەشداربن لە ئەنجامدانی رێزلێنان لەم شاعیرە گەورەیە بە پێشکەشکردنی ماکێتی پەیکەرەکانیان کە کۆی جەستەی شاعیر لەخۆدەگرێت و دەرخستەی پێویست پێشکەش بکەن. پەیکەرسازان دەتوانن لەرێگای پەیجی تایبەت بە دەزگای خێرخوازی کەریمی ئەلەکەوە پەیوەندی بکەن، یاخود لە رێگای ژمارە تەلەفونی 07701563470 کاتی دیاریکراو بۆ دوارۆژ بۆ پێشکشەشکردنی ماکێت تا رۆژی 1/5/2020".


ئەم بابەتە 166 جار خوێندراوەتەوە