Hardy.jpg

بازرگانیی سەدەی بیست و یەک

چاپخانەى کارۆ نوێترین کتێبى چاپکراوى خۆى بە ناونیشانى (بازرگانیی سەدەی بیست و یەک ) بڵاوکردەوە.

کتێبى بازرگانیی سەدەی بیست و یەک، کە لە دووتوێى 198 لاپەڕە پێکهاتووە، یەکێکە لە لێکۆڵینەوە گرنگەکانی ئابوویناسی گەورەی ئەمەریکی "ڕۆبەرت کیوساکی" و هەر دوو زانای ئابوری (جۆن فلێمینگ و کیم کیۆساکی)، کە بەرهەمی دەزگای  (Rich Dad)ی ئەمەریکیە لە ساڵی 2010 دا. لەلایەن (هەردی مستەفا ئەحمەد) ەوە لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕدراوە بۆ کوردی.

نووسەر دەیەوێت پێمان بڵێت کە ئەو بەشێکی گەورەی ژیانی تەرخانکردوە بۆ تێگەیاندنی هاوشێوەکانمان لە چۆنێتی گەیشتن بە ئازادی دارایی. باوەڕی نووسەر وایە کە ئەم کتێبە و زنجیرە کتێبەکانی تریشی ڕۆشنکەرەوەی پێویستییەکانی درووستکردن و بنیاتنانی سەرمایەیەکە بۆ ساڵانی داهاتووت. یەکەمجار لەوە تێدەگەیت کە پارە چۆن دەجووڵێت و کاردەکات لەهەمانکاتدا چ هەلێکی کارکردن هەیە بۆ تۆ لە سەدەی 21 دا، تۆ دەتوانیت لە کۆتایدا ئەو ژیانە بنیات بنێی کە شایستەتە.

کتێبەکە لە چەند باسێک پێکهاتووە و بەسەر سێ بەشی سەرەکیدا دابەشبوون کە بریتین لە:

بەشی یەکەم: کۆنترۆڵی داهاتووت بکە

بەشی دووەم: یەک کار ـ هەشت بنەمای بنیادنانێکە کە داهات درووستدەکات.

بەشی سێیەم: داهاتووت لە ئێستاوە دەستپێدەکات.


ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە