Boewa.jpg

دیوانە شیعری هونەرمەندی کۆچکردوو کەمال دڵشاد بڵاودەکرێتەوە

وا بڕیارە بەم نزیکانە دیوانی شیعری هونەرمەندی کۆچکردوو (کەمال دڵشاد) بڵاوبکرێتەوە.

لە دیوانە شیعرییەکەدا، چەند تێکستێکى شاعیرى کۆچکرد (کەمال دڵشاد) بڵاوکراونەتەوە کە لە ساڵانى حەفتاکانەوە هەتا ساڵى 2018 کاتی کۆچی دوایی نوسیویەتی، واش بڕیاربوو لە مەراسیمێکى شایستەدا کتێبەکە بڵاوبکرێتەوە، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناو ڕەچوکردنى ڕێنماییە تەندروستییەکان لەلایەن بنەماڵەى شاعیرەوە هیچ مەراسیمێک بەڕێوە نابەن و راستەوخۆ لە کتێبخانەکان بڵاوى دەکەنەوە.

کەمال دڵشاد لە چەند دێرێکدا:

- پیشە: ئەکتەر و شاعیر.

- لە ساڵی 1945 لە شارى سلێمانی لەدایک بوە.

- لە ساڵى 1969 لەگەڵ هونەرمەندان (عەبدولی حەمە جوان ، حەمەڕەشید هەرەس و چەند هونەرمەندێکى دیکە) دەستی بە کاری هونەری کردووە.

- زیاتر له‌ کارە شانۆییەکان و کەمتر لە دراما تەلەفزیۆنییه‌کان دەرکەوتووە.

- یه‌کێک بوو له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناوداره‌کانى کورد له‌ بوارى شانۆ.

- لە ساڵى 2017 تووشى نەخۆشى شێرپەنجە بوو لە کارە هونەرییەکان دورکەوتەوە.

- سەر لە ئێوارەی  رۆژى 1/12/2018 لە تەمەنى (73) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى سلێمانى کۆچى دوایى کردووە.


ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە