Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 9/3

- لە رۆژى 9/3/1895 لیۆپولد فۆن زاخر مازوخ (Leopold Ritter von Sacher-Masoch)، ئەدیب و نوسەری نەمساوی لە تەمەنى (59) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/1/1836 لە شارى لفیف لە ئۆکرانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/3/1924 حەننا مینە، رۆماننوسی سووری لە شاری لازقییە لەدایک بووە، لە رۆژى 21/8/2018 لە تەمەنی (94) ساڵی لە شارى دیمەشق کۆچی دوایی کردووە، یەکێکە لە رۆماننوسە هەرە دیارەکانی ئەدەبی عەرەبی کە لەماوەی پتر لە نیو سەدەدا پتر لە چل رۆمانی چاپکردووە، لەگەڵ چەندین کتێبی رەخنەیی و وەرگێڕان. وەک نوسەرێکی پێشکەوتنخوازو چەپگەرا، لە زوربەی رۆمانەکانیدا بە شێوازێکی ریالیستانە باسی ناخۆشی و تێکۆشانەکانی ژیانی هەژاران و بەشمەینەتان دەکات و داکۆکی لە چینە نەدارەکان دەکات، لەگەڵ داکۆکیی زۆری لە مەسەلەی ژنان و ئازادیی ژنان، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی ئەدیبان و نوسەرانی عەرەب لە سوریا. گرنگترین رۆمانەکانی بریتین لە: (ململانێی دوو ژن، گڵۆپە شینەکان، کۆتایی پیاوێکی ئازا، زۆنگاو، بەفر لە پەنجەرەوە دێت، خۆرەتاو لە رۆژێکی هەوریندا، بەهارو پاییز، گورگی رەش، لەشفرۆشێک و نیوەشێتێک)، هەروەها کتێبێکی هەیە دەربارەی ئەزمونی رۆماننوسیی خۆی، لەگەڵ کتێبێکی بایۆگرافی دەربارەی ئەزموونی نووسین بە گشتی بە ناونیشانی (چۆن قەڵەمم گرتە دەست).

- لە رۆژى 9/3/1955 ئۆرنیلا موتی (Ornella Mutti)، ژنە ئەکتەری ئیتالی لە شارى رۆما لە دایکبووە، لە ساڵى 1971 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/3/1962 تیف (سوعاد عەبدولکەریم درامى پور)، ژنە ئەکتەرى ئێرانى کە کارە هونەرییەکانى لە کوێت ئەنجام دەدات لە شارى محمرەى شارى خۆزستان لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/3/1963  وەزاح حلوم، ئەکتەری سوری لە شارى لازقیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/3/1964 جولییت بینوش (Juliette Binoche)، ژنە ئەکتەر و شاعیر و نوسەری فەرەنسی لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/3/1976 ئیزابێل گرانادا، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى فلیپینى ئیسپانى لە شارى مانێلاى پایتەختى فلیپین لە دایکبووە، لە رۆژى 4/11/2017 لە تەمەنى (41) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى دوحە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/3/1982 میس حرب، ژنە گۆرانیبێژى سورى لە گوندى مجێمر لە شارى سویدا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/3/1982 محەمەد رافع، ئەکتەرى فەڵەستینى لە شارى دیمەشق لە دایک بووە، لە رۆژى 2/11/2012 لە تەمەنى (30) ساڵى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/3/1983 سمیە جوینى، ژنە ئەکتەرى تونسى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/3/1984 نەسرین ئەمین، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 2008 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/3/1994 چارلز بۆکۆفسکى (Charles Bukowski)، رۆماننوس و شاعیر و چیرۆکنوسى ئەمەریکى بە نەژاد ئەڵمانى لە تەمەنى (73) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/8/1920 لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە