halabja.png

زانکۆی هەڵەبجە، وەرزە فیستڤاڵێکی ڕۆشنبیری و کەلتوری ڕادەگەیەنێت

زانکۆی هەڵەبجە، لە مانگى (4)ى ئەمساڵدا وەرزە فیستڤاڵێکی ڕۆشنبیری و کەلتوری ڕادەگەیەنێت، کە کۆمەڵێک چالاکی (ڕۆشنبیری و کەلتوری و هونەری و وەرزشی و زانستی...) لەخۆ دەگرێت.

لە راگەیەنداروێکى زانکۆکەدا هاتووە، بەچاودێری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، (د. مهاباد کامل عەبدوڵڵا)، بە دروشمی (زانکۆی هەڵەبجە، ئەستێرەی گەشاوەی شار)، وەرزە فیستڤاڵێکی ڕۆشنبیری و کەلتوری ڕادەگەیەنێت، کە کۆمەڵێک چالاکی (ڕۆشنبیری و کەلتوری و هونەری و وەرزشی و زانستی...) لەخۆ دەگرێت، کە پرۆژەکان لە لایەن خوێندکاران و مامۆستایان و خوازیاران و بەهرەمەندانی شارەوە ئامادە دەکرێت.

هەر بەرێزێک خوازیاری بەشداریکردنە، پرۆپۆزەڵی پرۆژەکانی لەڕێگای ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە بنرێت لەگەڵ ژمارە تەلەفۆنیدا، پاش هەڵسەنگاندنی لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە، وەڵامی پرۆژەکان دەدرێتەوە.

ئیمەیڵ [email protected]

دواکات بۆ وەرگرتنی پرۆژەکان: 7 ی نیسان 2020

کاتی نمایشکردن : 18 و 19 و 20 نیسان 2020

شوێنی نمایشکردن : زانکۆی هەڵەبجە


ئەم بابەتە 97 جار خوێندراوەتەوە