haydar.png

بۆ یەکەمینجار رۆمانێکى حەیدەر حەیدەر دەکرێت بە کوردى

ناوەندى رۆشنبیریى رەهەند، لە زنجیرە چاپکراوەکانیدا رۆمانى خوانێک بۆ گژوگیای دەریا بڵاودەکاتەوە.

وا بڕیارە لە مانگى داهاتوودا ناوەندى رۆشنبیریى رەهەند، رۆمانى خوانێک بۆ گژوگیای دەریا (مارشى مەرگ) لە نووسینى حەیدەر حەیدەر و وەرگێرانى (غەفور ساڵح عەبدوڵڵا) بڵاوبکاتەوە.

ئەم رۆمانە بەیەکەمین رۆمانى نوسەر دادەنرێت کە کرابێت بە کوردى.

حەیدەر حەیدەر لە چەند دێرێکدا:

- پیشەى ئەدەبى: رۆماننوس و چیرۆکنوس

- لە ساڵى 1936 لە گوندى حسین بەحرى شارۆچکەى سوداى تەرتوسى سوریا لە دایکبوە.

- خوێندنى سەرەتایى هەر لە لادێکەى خۆیان تەواوکردووە.

- لە ساڵى 1951 خوێندنى ئامادەیى لە تەرتوس تەواو کردووە.

- لە ساڵى 1954 پەیمانگاى پێگەیاندنى مامۆستایانى لە شارى حەلەب تەواوکردووە.

- لە دووەمین ساڵى خوێندنى پەیمانگادا بەهرەى ئەدەبى نوسینى هەبووە و بە هاندانى مامۆستاى زمانى عەرەبى و بەشێک لە هاوڕێکانى یەکەمیت چیرۆکى خۆى نوسیوە و لە شارى حەلەب بڵاوى کردۆتەوە.

- دواى تەواوکردنى خوێندنى پەیمانگا روى کردۆتە شارى دیمەشقى پایتەخت و ئەمەش زیاتر هۆکار بووە بۆ ئەوەى پەرە بەبوارى ئەدەبى بدات.

- لە ساڵى 1968 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانى یەکێتى نوسەرانى عەرەب لە دیمەشق.

- چەندین وتارى لە رۆژنامە و گۆڤارەکان بڵاوکردۆتەوە.

- خاوەنى چەندین رۆمان و چیرۆکى چاپکراوە، کە بەشێکیان چەندین جار چاپکراونەتەوە.


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە