Zhananwy.png

کتێبى شانۆیی مێدێ لە ڕۆژی جیهانیی شانۆدا بڵاودەکرێتەوە

دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، لە رۆژى جیهانى شانۆدا نوێترین کتێبى چاپکراوى لەسەر شانۆ بڵاودەکاتەوە.

وا بڕیارە رۆژى 27/3/2020 لە ڕۆژی جیهانیی شانۆوە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم کتێبى شانۆیی (مێدێ)، لە نووسینی (ژان ئانوى)  شانۆنووسی بەناوبانگی فەرەنسی و لە وەرگێڕانی (د. موحسین ئەحمەد عومەر) بڵاوبکاتەوە، کە وەرگێڕ راستەوخۆ کتێبەکەى لە زمانی فەڕەنسیەوە کردوە بە کوردى.

ژان ئانوى لە چەند دێرێکدا:

- ناوى تەواوى: جان مارى لوسیان پیی ئانوى (Jean Marie Lucien Pierre Anouilh)

- پیشەى ئەدەبى: شانۆنوس

- لە رۆژى 3/10/1987 لە تەمەنى (77) ساڵى لەشارى لۆزان لە سویسرا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/6/1910 لە شارى بۆردۆ لە فەڕەنسا لە دایکبووە.

 د. موحسین ئەحمەد عومەر لە چەند دێرێکدا:

- پیشە: چیڕۆکنووس و وەرگێر و تۆژەر و ئەکادیمیست.

- لە ساڵی 1962 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.

- لە ساڵی 1966 بەشی ئەدەبی گشتی و بەراوردکاری لە زانکۆی سۆربۆن تەواو کردووە.

- پێشتر سەرۆكی بەشی فەرەنسی بووە لە كۆلێژی زمانی زانكۆی سەلاحەددین

- لە ئێستادا لە هەمان کۆلێژ مامۆستایە.


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە