Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 12/3

- لە رۆژى 17/11/1925 نەجوا سالم، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 12/3/1988 لە تەمەنى (61) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1944 تاکو ساڵى 1970 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/3/1940 ئەل جرۆ (Al Jarreau)، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و موزیکانى ئەمەریکى لە شارى میلواکى لە دایکبووە، لە رۆژى 12/2/2017 لە تەمەنى (77) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/3/1953 سوعاد نەسر، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 5/1/2007 لە تەمەنى (53) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1973 تاکو ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/3/1963 عادل خەیری، ئەکتەری میسری لە تەمەنى (31) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/12/1931 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1949 تاکو ساڵى 1963 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/3/1964 عەباس مەحمود عقاد، شاعیر و رەخنەگرى ئەدەبى و نوسەرى میسرى لە تەمەنى (75) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 28/6/1889 لە شارى ئەسوان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/3/1968 ئارۆن ئیکهارت (Aaron Eckhart)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شالاى کۆپیرتینۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/3/1976 جاو واى، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژ و دەرهێنەرى چینى لە شارى وهو لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/3/1988 مسک (مسک مەحمود خباز)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/3/1991 فەرید حسێن یاغى، شاعیرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/3/1992 ئەبرار سبت، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى بەحرێنى لە  شارى منامە لە دایکبووە، لە ساڵى 2010 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/3/1994 کریستینا گریمى (Christina Grimmie)، ژنە گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى نیوجیرسى لە دایکبووە، لە رۆژى 11/6/2016 لە تەمەنى (22) ساڵى بە هەوڵێکى تیرۆریستى لە شارى ئەورلاندۆ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 2009 تاکو ساڵى 2016 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/3/1999 یەهودى مینوهین (Yehudi Menuhin)، موزیکیانى ئەمەریکى لە تەمەنى (83) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى بەرلین کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/4/1916 لە شارى نیویۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/3/2011 ئەمەل سکر، ژنە ئەکتەرى سورى لە تەمەنى (70) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1941 لە دایکبووە، لە ساڵى 1962 تاکو ساڵى 1985 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/3/2017 ستافرۆ جبرا، نیگارکێش و کاریکاتێرستى لوبنانى لە تەمەنى (70) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/2/1947 لە شارى بەیروت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/3/2020 عیسا راشد خەلیفە، شاعیر و ئەدیبى بەحرێنى لە تەمەنى (82) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/1/1938 لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە