Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 21/3

- رۆژى 21/3 ڕۆژی جیهانیی شیعرە، كە ساڵانە لە رۆژێکى وەکو ئەمڕۆدا، کە هاوکاتە لەگەڵ جەژنى نەورۆزى کوردان یەکەم رۆژی ساڵی نوێی کوردیی، لەهەمانکاتدا بە رۆژی جیهانی شیعریش لەلایەن (رێکخراوی یونسکۆ - رێکخراوی جیهانی بۆ پەروەردە و رۆشنبیری) دیاری کراوە، هەر بۆیە لەم رۆژەدا ئەدیبان بەتایبەتى شاعیر و هەوادارانى شیعر چەندین چالاکى و مەراسیم بەڕێوەدەبەن. رێکخراوی یونسکۆ لە ساڵى 1999 لە سێهەمین دانیشتنی خۆیدا، رۆژى 21/3ى هەموو ساڵیکی وەک رۆژی جیهانی شیعر دیاریکرد، لە دوای دیاریکردنی ئەو رۆژە بۆ شیعر، ڕێکخراوى یونسکۆ رایگەیاند "شیعر دەتوانێت رۆڵێکی کۆمەڵایەتی هەبێت و هۆکارێک بێت بۆ هوشیاری و بە ئاگایی خوێنەر و وەرگر، شیعر دەتوانێت کۆمەک و هاوکار بێت بۆ مرۆڤی خوێنەر لە زانینی پێگە و رۆڵی خۆیان لە گۆرانکارییکانی جیهاندا". ئامانج لە راگەیاندنی ئەم رۆژە رێکخراوی یۆنیسکۆ تازەکردنەوەی دانان و بەخشینی هێزە بە بزووتنەوە شیعرییە نیشتمانی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ، هەروەها پارێزگاریکردنە لە هەمەرەنگیی زمان لە رێگەی شیعرەوە، هەروەها پاراستنی ئەو زمانانەی روبەڕووی مەترسی لەناوچوون بوونەتەوە، ساڵانەش لە کوردستان بە چەندین شێوازى جیاواز یادى ئەم رۆژە دەکرێتەوە و بەشێک لە شاعیران بە بڵاوکردنەوەى دەقە شیعرییەکانیان یادى ئەم رۆژە بەرز رادەگرن.

- له‌ رۆژى 21/3/1685 یۆهان سباستیان باخ (Johann Sebastian Bach)، موزیکیان و ئاوازدانەرى ئه‌ڵمانی لە شارى ئەیسناخ لە دایکبووە، لە رۆژى 28/7/1750 لە تەمەنى (65) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى لایبزیگ کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 21/3/1839 مودیست موسورسکی (Modeste Moussorgski)، موزیکیان و ئاوازدانەری روسی لە دایکبووە، لە رۆژى 28/3/1881 لە تەمەنى (42) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى بترسبۆرگ کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 21/3/1923 نزار قه‌بانی، شاعیری سوری لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە رۆژى 30/4/1998 لە تەمەنى (75) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە نەخۆشخانەیەکى شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، له‌سه‌ر وه‌سیه‌ته‌که‌ی خۆی، ته‌رمه‌که‌ی برایه‌وه‌ بۆ دیمه‌شق و لە مەراسیمێکى شایستەدا به‌ ئاماده‌بوونێکی جەماوەرێکى زۆر و ئه‌دیبان و هونه‌ردۆستان، له‌ (باب ئه‌لسه‌غیر) به‌ خاک سپێردرا.

- له‌ رۆژى 21/3/1923 ئیسماعیل سه‌بری، شاعیری میسری لە تەمەنى (69) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/2/1854 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 21/3/1946 تیموسی دالتۆن (Timothy Dalton)، ئه‌کته‌ری به‌ریتانی لە وێلز لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 21/3/1949 یاسین ئیسماعیل یاسین، ده‌رهێنه‌ری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 3/3/2008 لە تەمەنى (58) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 21/3/1957 مەروان فرحات، ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1981 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 21/3/1957 یوسف رزوقه‌، شاعیری تونسی لە تونس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/3/1958 نەجمەدین غوڵامى، هونەرمەند و پێشکەشکار لە گەڕەکی گوڵشەنی شاری سنە لە دایکبووە، لە تەمەنی ھەژدە ساڵیەوە لە ڕێگەی ڕادیۆی سنە و کرماشانەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، لە کاتی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ کۆمەڵە ھاوکاری کردووە و بۆ ماوەی ھەشت ساڵ پێشمەرگەبووە، لە ئێستادا لە وڵاتى سوید نیشتەجێیە، تاکو ئێستاکە چەند بەرهەمێکى هەیە، لەوانە (شەتاو، 1995، پیری موغان، 1997، خان و مان، 1998، من و تۆ، 2001، نیشتمان، 2005، ھاژەی خۆزگە، 2007 و ....هتد.

- له‌ رۆژى 21/3/1958 گاری ئۆلدمان (Gary Oldman)، ئه‌کته‌ری ئینگلیزی لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە ساڵى 1979 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 21/3/1959 نوبو ئویماتسو، ئاوازدانه‌ر و موزیکیانی یابانی لە شارى کوچى لە دایکبووە، لە ساڵى 1985 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 21/3/1962 ماسیو برودریک (Matthew Broderick)، ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مریکی لە شارى نیویۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1979 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 21/3/1966 وەلید دبس، ئەکتەر و دەرهێنەرى سورى لە شارى سویدا لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 21/3/1978 رانی موخرجى، ژنه‌ ئه‌کته‌ری هیندی لە شارى مۆمباى لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە