Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 25/3

- لە رۆژى 25/3/1800 ناسیف یازجی، شاعیری لوبنانی لە گوندى کفر شیما لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە، لە رۆژى 8/2/1871 لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 25/3/1812 ئه‌لکسه‌نده‌ر هیرزن (Алекса́ндр Ива́нович Ге́рцен)، فەیلەسوف و رەخنەگرى ئەدەبى و نوسه‌رى روسی لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 21/1/1870 لە تەمەنى (58) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 25/3/1881بیلا بارتوک، موزیکیان و مامۆستاى زانکۆى هەنگارى لە دایکبووە، لە رۆژى 26/9/1945 لە تەمەنى (64) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، ئامێرى پیانۆى ژەنیووە.

- لە رۆژى 25/3/1914 فریدریک میسترال، ئه‌دیب و شاعیری فه‌ره‌نسی لە تەمەنى (83) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/9/1830 لەدایکبووە، لە ساڵى 1904 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 25/3/1914 محەمەد جەواد مەتەڕ، شاعیر و نوسەرى عێراقى لە تەمەنى (75) ساڵى لە شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1881 لە شارى نەجەف لە دایکبووە.

- کاردۆخی (شێخ محەمەد ئەمین کاکە شێخ بەهاددین عوسمان)، شاعیرى کورد لە رۆژى 25/3/1916 لە تەوێڵە لە دایکبووە، لە ‌ڕۆژی‌ 8/6/1982 لە تەمەنى (66) ساڵى لە ‌شاری‌ سلێمانی کۆچی دوایی کردووه‌، لە‌ تەمەنى منداڵییە‌وە‌ حە‌زى لە‌ خوێندنە‌وە‌ و لە‌ بە‌رکردنی شیعر بووە‌، بە‌تایبە‌تی شیعرەکانى (حاجی قادری کۆیی، کوردی و مە‌ولە‌وی) ئە‌مانە‌ تا ڕادە‌یە‌کی زۆر کاریان تێ کردووە، نازناوى کاردۆخی بۆخۆى هەڵبژاردووە، سەبارەت بەمەش وتویەتى: "کاتێک بە‌ خوێندنە‌وە‌ی سە‌رچاوە‌ مێژووییە‌کانە‌وە‌ خە‌ریک بووم، باسیان لە‌ خێڵێک دە‌کرد بە‌ناوی (کاردۆخ)،‌ کە بۆ یە‌کە‌مجار لە‌ کوردستاندا نیشتە‌جێ بوون، کە‌واتە‌ کادۆخییە‌کان باو باپیرانی ئێمە‌ن، منیش کاردۆخیم ھە‌ڵبژارد و کردمە‌ نازناوی شیعریم"، لە‌ ساڵی 1935 دە‌ستى بە‌ شیعر نووسین کردووە و یە‌کە‌م شیعرى بە‌ ناوی (خۆشە‌ویستی وە‌تە‌ن) نووسیوە‌. خاوەنى چەندین بەرهەمى چاپکراوە، لەوانە: (دیوانی (سه‌یدی هه‌ورامی)، 1971، به‌رگی یه‌که‌می دیوانی (شاهۆ)، 1976، به‌رگی یه‌که‌می دیوانی مه‌ردۆخی، 1978، دیوانی کاردۆخی، 1978، به‌رگی دووه‌می دیوانی (شاهۆ)، 1980، دیوانی کاردۆخی به‌شی یه‌که‌م ‌و هه‌ندێ‌ له‌به‌شی دووه‌م، 1982.

- لە رۆژى 25/3/1934 نیزال ئەشقر، ژنە ئەکتەر و دەرهێنەرى لوبنانی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/3/1938 مجید گوبیا، رۆماننوس و ئەدیبی میسری لە شارى ئەلمنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/3/1940 محیەددین ئەلباد، نیگارکێش و شێوەکاری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 4/9/2010 لە تەمەنى (70) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 25/3/1942 ئەریسا فرانکلین (Aretha Louise Franklin)، ژنە گۆرانیبێژو موزیکیانى ئەمریکی لە شارى ممفیس لە ویلایەتى تینیسى لە دایکبووە، لە رۆژى 16/8/2018 لە تەمەنى (76) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجەى پەنکریاس لە شارى دیترۆیت کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 25/3/1947 ئیلتۆن جۆن (Elton Hercules John)، گۆرانیبێژی ئینگلیزی لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە ساڵى 1964 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/3/1956 حسێن شەریف، ئەکتەری میسری لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/3/1960 برێندا سترۆنگ (Brenda Strong)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە شارى برایتوود لە دایکبووە، لە ساڵى 1985 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/3/1962 مارشا کرۆس (Marcia Cross)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە شارى مارلبۆرۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/3/1965 سارە جیسیکا پارکر (Sarah Jessica Parker)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە شارى نیلسۆنفیل لە ویلایەتى ئۆهایۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/3/1980 رۆلاند بارت (Roland Barthes)، رۆماننوس و رەخنەگرى ئەدەبى و فەیلەسوفی فەرەنسی لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/11/1915 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/3/1991 سایشل گابرییل (Seychelle Gabriel)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە شارى بربانک لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/3/2012 ئەنتۆنیۆ تابوکی (Antonio Tabucchi)، نوسەری ئیتاڵی لە تەمەنى (68) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لشبۆنە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/9/1943 لە شارى بیزا لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 46 جار خوێندراوەتەوە