paywand.jpg

هونەرمەندێک، وێنەیەکى کۆنى خۆى بڵاوکردەوە و لەگەڵ ئێستادا بەراوردى دەکات

هونەرمەندێکى کور وێنەیەکى کۆنى خۆى بڵاوکردەوە و لەگەڵ ئێستادا بەراوردى دەکات، کە لەسەردەمى گرتنى وێنەکەدا زۆر دڵى بە ژیان خۆش بووە.

هونەرمەندى دەنگخۆشى کورد (پەیوەند جاف)، لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک وێنەیەکى کۆنى خۆى کە لە ساڵى 1984 گرتویەتى و بڵاویکردەوە، هەروەک لەگەڵ بڵاوکردنەوەى وێنەکە چەند دێرێکى نوسیوە، بەم شێوەیە: "سڵاو ھاوڕێییان ئەم وێنەیەم لە 25/3/1984 گرتووە ئەو سەردەمە زۆر دڵم بە ژیان خۆش بوو، چونکە لەگەڵ ئێستا زۆری فەرق بوو".

لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەى وێنەکەدا بەشێکى زۆرى هەوادارانى هیواى تەمەنێکى درێژیان بۆ خواستووە، هەروەک یەکێک لە کۆمێنتەکان بەم شێوەیە باس لە ژیانى رابردوو و ئێستادا دەکات، " زۆر سەیرە ئە م سەردەمە هەمووشت هەیە کارئاسانی بۆ هەمووشت کراوە، دنیا زۆر پَشکەوتووە، کەچی قسە لەگەڵ هەر کەسێک دەکەی ئاوات بۆ ژیانی ڕابردووی دەخوازێت، پێم وابێ ئەوکات مرۆڤەکان دڵ پاک بوون رووەکان وەک خۆی دە بینرا بەدڵ هاوکاری یەک بوون یەکتریان بەگیان و دڵ خۆش دەویست.. تەمەن درێژبیت".


ئەم بابەتە 146 جار خوێندراوەتەوە