namay_krawa.jpg

سێ ناوەند و دەزگاى بڵاوکردنەوەى کتێب دەیانەوێت کتێب بگەیەنن بە خوێنەران

لە نامەیەکى کراوەدا کە ئاراستەى پارێزگار و قایمقامى شارى سلێمانیان کردووە، هەر سێ دەزگاى چاپ (دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان، خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی چوارچرا و ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند) دەیانەوێت بە شێوەی گەیاندن (دیلڤەری) کتێب بگەیەننە خوێنەران.

هەروەک لە نامە کراوەکەدا هاتووە: "بەڕێزان وەکو دەزانن زیاتر لە دوو هەفتەیە قەدەغەی هاتووچۆ لە شاری سلێمانی ڕاگەیەنراوە بە مەبەستی پاراستنی هاوڵاتیان لە پەتای کۆرۆنا ئەم قەدەغەکردنە تا هەنووکەش جێبەجێ دەکرێت و بەر لە هەر کەسێکیش کتێبخانە و ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە پابەندی ڕێنماییەکان بوون. ئێمە پشتگریی هەموو هەوڵەکان دەکەین لە شارەکەماندا بۆ بەرگرتن لەم پەتایەی کە هەموو جیهانی گرتووەتەوە، بەڵام دەمانەوێت وەکو شارەکانی دیکە ڕێگە بە کتێبخانەکان بدەن، کە بە شێوەی گەیاندن "دیلڤەری" کتێب بگەیەننە خوێنەران".

دەقى نامەکە وەکخۆى:

نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێزان پارێزگار و قایمقامی سلێمانی

بەڕێزان وەکو دەزانن زیاتر لە دوو هەفتەیە قەدەغەی هاتووچۆ لە شاری سلێمانی ڕاگەیەنراوە بە مەبەستی پاراستنی هاوڵاتیان لە پەتای کۆرۆنا ئەم قەدەغەکردنە تا هەنووکەش جێبەجێ دەکرێت و بەر لە هەر کەسێکیش کتێبخانە و ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە پابەندی ڕێنماییەکان بوون. ئێمە پشتگریی هەموو هەوڵەکان دەکەین لە شارەکەماندا بۆ بەرگرتن لەم پەتایەی کە هەموو جیهانی گرتووەتەوە، بەڵام دەمانەوێت وەکو شارەکانی دیکە ڕێگە بە کتێبخانەکان بدەن، کە بە شێوەی گەیاندن "دیلڤەری" کتێب بگەیەننە خوێنەران. وەک ئاگادارن هاوڵاتیانی شارەکەمان بەشێوەیەکی زۆرباش پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانن و بۆ ئەوەی زیاتریش پابەند بن، دەکرێت ئەم دەفەتی کەرەنتینەکردنە بقۆزرێتەوە بۆ خوێندنەوە، هەر بۆیە داوا لە بەڕێزتان دەکەین کە بەبێ جیاوازی (چونکە ڕێگە پێدان بۆ هەندێک ناوەند و دەزگا کراوە) ڕێگە بدەن بە هەموو کتێبخانە و ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە بەپێی ڕێناماییە تەندروستییەکان و بە شێوەی دیلڤەری کتێب بگەیەننە خوێنەران..

هاوکاریتان جێگەی ڕێزە...

دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان

خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی چوارچرا

ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند


ئەم بابەتە 65 جار خوێندراوەتەوە