Halkawt.jpg

منداڵ و کۆرۆنا، کێ شەڕەکە دەباتەوە؟

نوسەر و وەرگێڕى کورد (هەڵکەوت عەبدوڵڵا) نوێترین بەرهەمى وەرگێڕدراوى خۆى لەشێوەى رێبەرى خۆپارێزى بڵاوکردەوەوە.

لە چەند رۆژى رابردودا نوسەر و وەرگێڕى کورد (هەڵکەوت عەبدوڵڵا) ڕێبەرێکى خۆپارێزى بەناونیشانى (منداڵ و کۆرۆنا، کێ شەڕەکە دەباتەوە؟) لە زمانى ئینگلیزى کرد بە کوردى و لە واڵى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوکردەوە، هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەشى نوسیویەتى: "سڵاو هاوڕێیانی ئازیز، هیوادارم سەلامەت بن. ئەمە ڕێبەرێکی خۆپارێزییە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ منداڵان بە شێوەی گفتوگۆ، کە دەکرێت بۆ منداڵەکانتانی داونلۆد بکەن، هەروەها سوپاستان دەکەم ئەگەر شێری بکەن بۆ هاوڕێ و دۆستەکانتان، چونکە لەم ماوەیەدا زۆر پێویست و سوودبەخشە بۆیان".

بۆ داونلۆدى ڕێبەرەکە کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە