Blawkrawa.jpg

خەونێک ژیانی گۆڕیم، حەوت دەقی شانـۆیی

حەوت دەقى شانۆیى لە کتێبێکدا کۆ دەکرێتەوە و بەمزوانە بڵاودەکرێتەوە.

وا بڕیارە بەمزوانە کتێبێکى شانۆیى بەناونیشانى (خەونێک ژیانی گۆڕیم و ۷ دەقی تری شانـۆی) لە نوسینى (گیڤارا جبار) بڵاوبکرێتەوە.

سەبارەت بەم بەرهەمە نوسەرى کتێبەکە بە سایتى گەلاوێژى راگەیەیاند، کە بەرهەمەکەى لە (7) دەقى شانۆیى پێکهاتووە بەناوەکانى (خەونێک ژیانی گۆڕیم، کچێکی خوێناوی، نامەوێت ببم بەهۆکار بۆڕۆیشتنت، خیانەتێک پڕ لە درۆ، گێلاسێکی ڕزیوو، لەبری خوێن و تەنهام)، کە پێداچونەوەی دەقەکان هەریەکە لە (ڕێناس ساڵح و ئاکار بەکر) ئەنجامیان داوە و (ئارام سەلیم)ى شێوەکار دیزانی بەرگەى کردووە و بەم زوانە چاپ دەکرێت.

لە کۆتایدا وتى: "سەرجەم دەقەکان تازە نوسیومن و تایبەتن بە نەخۆشی کۆڕۆنا و باس لە م حاڵەتەی ئێستا دەکات".

 گیڤارا جەبار لە چەد دێرێکدا:

- لە رۆژى 25/2/19990 لە شارۆچکەى دوکان لە دایکبووە.

- دانیشتوی شارۆچکەى دوکانە.

- خوێنکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی شەهید جەعفەرە لە کۆیە بەشی هونەری شانۆ.

- بەڕیوبەری چالاکیە کانی گروپی شانۆی دوکانە.

- زیاتر لە (40) کاری شانۆیى وەکو نوسەر، ئەکتەرودەرهێنەرئەنجامداوە.

- خاوەنی دوکورتە فیلمە بەناوەکانی عفرین و گەڕان بەدوای ئاواتەکان.

- چەندین سیمیناری ئەنجام داوە سەبارەت بەشانۆ لە قوتابخانە وگوندەکانی کوردستان.

- چەندین دەقی شانۆیی بۆ مناڵان و پەروەدە نوسیوە.

خاوەنی چەندین کتێبە، لەوانە:

- شانۆ بۆ قوتابخانەکان

- دوای خۆرهەڵاتن

- گێڕانەوەی دەقە جیهانیەکانی

- شکسپیر و چیخۆڤ وسترین بێری و ئیبسن .

- خەونێک ژیانی گۆڕیم ۷ دەقی شانۆيی


ئەم بابەتە 145 جار خوێندراوەتەوە