Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 4/4

- لە رۆژى 4/4/1765 میخائیل لۆمۆنۆسف (Михаил Ломоносов)، نوسەرى روسى لە تەمەنى (54) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى سنت بوترسبۆرگ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/11/1711 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/4/1806 کارلۆ گوتسی (karlo ˈɡɔddzi)، شانۆنوس و شاعیر و نوسەرى ئیتاڵى لە تەمەنى (85) ساڵى لە شارى بوندوقیە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/12/1720 لە شارى بوندوقیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/4/1846 لوتریامون (Comte de Lautréamont)، شاعیرى فەڕەنسى لە شارى مۆنتیفیدیۆ پایتەختى ئۆرگواى لە دایکبووە، لە رۆژى 24/11/1870 لە تەمەنى (24) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/4/1893 هارولد لوید (Harold Lloyd)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى پورچارد لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 8/3/1971 لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى بیفرلى هیلز لە ویلایەتى کالیفۆرنیا  کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/4/1906 بى بینادێرت (Bea Benaderet)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لەدایکبووە، لە رۆژى 13/10/1968 لە تەمەنى (62) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لو ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/4/1920 عەبدولڕەحمان رەئفەت پاشا، ئەدیبى سورى لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 لە تەمەنى (66) ساڵى لە شارى ئەستەمبۆڵ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/4/1932 ئه‌ندری تارکۆفسکی (Andrei Arsenyevich Tarkovsky)، ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ر و نوسه‌ری روسی لە یەکێتى لە شارى (Zavrazhye)ى یەکێتى سۆفیەت لە دایکبووە، لە رۆژى 29/12/1986 لە تەمەنى (54) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1958 تاکو ساڵى 1986 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/4/1942 عه‌واتف حیلمی، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1975 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/4/1946 نه‌جوا ئیبراهیم، ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە ساڵى 1965 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/4/1950 سه‌باح عید، ئه‌کته‌ری سوری لە شارى حەلەب لە دایکبووە، لە رۆژى 23/2/2013 لە تەمەنى (62) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/4/1952 گازی مور (Gary Moore)، گۆرانیبیژ و ئاوازدانەر و موزیکیانی به‌ریتانی لە شارى بلفاست لە ئیرلەندا لە دایکبووە، لە رۆژى 6/2/2011 لە تەمەنى (58) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى ئەستیفۆنا لە ئیسپانیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1970 تاکو ساڵى 2011 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/4/1954 عه‌لی حه‌جار، گۆرانیبێژی میسری لە شارى جیزە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/4/1960 هوگۆ ویفنگ (Hugo Wallace Weaving)، ئه‌کته‌ری ئوسترالی لە نێجریا لە دایکبووە، لە ساڵى 1980 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/4/1965 رۆبه‌رت داونی جونیر، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى نیویۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1970 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/4/1969 سه‌حه‌ر حسێن، ژنه‌ ئه‌کته‌ری قه‌ته‌ری بە نەژاد عێراقى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1976 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/4/1970 باری پیبر (Barry Pepper)، ئه‌کته‌ری که‌نه‌دی لە شارى کامبیل ریفەر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/4/1973 سه‌یفه‌دین سبیعی، ئه‌کته‌ری سوری لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/4/1979 هیس لیدجەر (Heath Ledger)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئوستڕالى لە ئوسترالیا لە دایکبووە، لە رۆژى 22/1/2008 لە تەمەنى (28) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى نیویۆرک کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/4/1979 ناتاشل لیۆن (Natasha Lyonne)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیویۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/4/1979 محەمەد زعل سلوم، شاعیرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/4/1983 گلۆریا سوانسۆن (Gloria Swanson)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە تەمەنى (84) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى نیویۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/3/1899 لە شارى سیکاگۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1914 تاکو ساڵى 1981 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/4/1984 هەیسەم ئەحمەد زەکى، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 7/11/2019 لە تەمەنى (35) ساڵى لە ماڵی خۆیدا لە شارى شێخ زاید بە شێوەیەکی سروشتی و لەناکاو کۆچى دوایى کردووە، کوڕى هەردوو هونەرمەندى بەناوبانگى میسر ئەحمەد زەکى و هالە فوئاد بووە، لە ساڵى 2005 تاکو ئەو رۆژەى مرد بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە، لە ساڵى 2006 یەکەم کاری هونەری لەگەڵ باوکیدا رۆڵى بینى لە فیلمێکدا لەسەر ژیانی عەبدولحەلیم حافز، لە ساڵى 2010 خەڵاتى باشترین ئەکتەرى لاوى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 4/4/1986 ئەون هیوک، ئەکتەر و گۆرانیبێژى کۆریاى باشوور لە شارى گویانگ لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/4/1991 جیمی لین سپیرز (Jamie Lynn Spears)، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژ و موزیکیانی ئه‌مریکی لە شارى ماکۆمب لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 تاکو ساڵى 2008 وەک ئەکتەر بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/4/1991 ماکس فریش، رۆماننوس و شاعیر و نوسه‌ر و شانۆنوسی سویسری لە تەمەنى (79) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى زیورخ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/5/1911 لە شارى زیورخ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/4/2011 جولیاتۆ میر خەمیس (Juliano Mer-Khamis)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئیسرائیلى لە تەمەنى (52) ساڵى لە شارى جنین لە فەڵەستین کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/5/1958 لە شارى ناسرە لە ئیسرائیل لە دایکبووە، لە ساڵى 1980 تاکو ساڵى 2011 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/4/2012 خالید تاجا، ئه‌کته‌ری سوری لە تەمەنى (72) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/11/1939 لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1966 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/4/2013 سەلیمە لعبێدى، ژنە ئه‌کته‌ری جەزائیرى لە تەمەنى (63) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/12/1949 لە شارى ملیانە لە دایکبووە، لە ساڵى 1966 تاکو ساڵى 2013 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە