Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 7/4

- لە رۆژى 7/4/1770 ویلیام ووردزوورس (William Wordsworth)، شاعیری ئینگلیزی لە شارى کمبرلاند لە دایکبووە، لە رۆژى 23/4/1850 لە تەمەنى (80) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى ئەملساید کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 7/4/1889 گبریالا میسترال (Lucila de María Godoy Alcayaga)، ژنە شاعیری چیلی لە دایکبووە، لە رۆژى 10/1/1957  لە تەمەنى (68) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1945 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 7/4/1908 بیرسی فایت، موزیکیان و ئاوازدانەرى ئه‌مریکی لە شارى تۆرنتۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 9/2/1976 لە تەمەنى (67) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى ئینسینۆ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 7/4/1915 بیلی هۆلیدەی (Billie Holiday)، ژنه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مریکی لە شارى فیلادلفیا لە دایکبووە، لە رۆژى 17/7/1959 لە تەمەنى (44) بە نەخۆشى لە شارى نیویۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1933 تاکو ساڵى 1959 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 7/4/1928 جیمس گارنه‌ر (James Garner)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى نورمان لە ویلایەتى ئەوکلاهوما لە دایکبووە، لە رۆژى 19/7/2014 لە تەمەنى (86) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 7/4/1945 یه‌حیا فه‌خه‌رانی، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى دقهلیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1972 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 7/4/1954 جاکی شان (Jackie Chan)، ئه‌کته‌ر و دەرهێنەری چینی لە شارى هۆنگ کۆنگ لە بەریتانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 7/4/1959 نه‌جات حسێن، ژنه‌ ده‌رهێنه‌ری عێراقی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 7/4/1964 راسل کرو (Russell Ira Crowe)، ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژ و موزیکانی نیوزیله‌ندی لە شارى ویلینگتۆن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 7/4/1980 هیشام عه‌بدولره‌حمان، گۆرانیبێژی سعودی لە شارى جدە لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 7/4/1980 ئیمان سه‌ید، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 7/4/1981 ناهیده‌ شه‌ریف، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (39) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/1/1942 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1958 تاکو ساڵى 1981 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 7/4/1988 سارە ولکر، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئوسترالى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 7/4/2004 خزنە بورسلى، ژنە شاعیرى کوێتى لە تەمەنى (58) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، له‌ رۆژى 15/3/1946 لە کوێت لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە