Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 11/4

- لە رۆژى 11/4/1884 پییرۆ جاهیر (Piero Jahier)، شاعیر و نوسەری ئیتالی لە شارى جنوە لە دایکبووە، لە رۆژى 10/9/1996 لە تەمەنى (82) ساڵى لە شارى فلۆرنسا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/4/1886 ئیدمۆند گوجۆن ( Edmond Gojon)، شاعیرى فەڕەنسى لە شارى سکیکدە لە جەزائیر لە دایکبووە، لە رۆژى 5/4/1935 لە تەمەنى (49) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/4/1930 ئەنتۆن لیفیى (Anton LaVey)، ئەکتەر و موزیکیانى ئەمەریکى لە شارى شیکاگۆ لە دایکبووە، لە رۆژى  ٢٩/10/1997 لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى سان فرانسیسکۆ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/4/1930 عه‌واتف ره‌مه‌زان، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 4/2/1997 لە تەمەنى (66) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/4/1936 ئه‌مینه‌ ره‌شید، ژنه‌ ئه‌کته‌ری مه‌غریبی لە شارى ربات لە دایکبووە، لە رۆژى 26/8/2019 لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى تتوان ى دوایى کردووە، لە ساڵى 1962 تاکو ساڵى 2019 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/4/1938 عەبدولڕەحمان ئەبنودى، شاعیرى میسرى لە گوندى ئەبنود لە شارى قتا لە دایکبووە، لە رۆژى 21/4/2015 لە تەمەنى (77) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/4/1970 جۆن ئۆهارا (John Henry O'Hara)، رۆماننوس و نوسه‌ری ئه‌مریکی لە تەمەنى (65) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى برینستۆن کۆچى دوایى کردوە، لە رۆژى 31/1/1905  لە شارى بوتسفیل لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/4/1976 شێخ مه‌مدوح بریفکانی، شاعیری کورد لە تەمەنى (65) ساڵى لە شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە و لە شارى دهۆک بەخاک سپێردراوە، لە ساڵی 1911 له‌ گوندی (بادێ)ی شاری دهۆک له‌دایکبووه‌، لە رۆژى 23/6/1970 بەشدارى کۆنگرەى یەکێتى نوسەرانى کوردى لە شارى بەغداد کردووە و هەڵبژێردراوە بە ئەندامى کۆمیتەى بەڕێوەبردنى یەکێتى نوسەرانى کورد، دواى ئەوەى لقى دهۆکى یەکێتى نوسەران کراوەتەوە بوتە یەکەمین سەرۆکى لقەکە، ئەندامى کۆرى زانیارى کورد بووە.

- لە رۆژى 11/4/1991 جەمیلە علایلى، ژنە شاعیر و رۆماننوس و ئەدیبى میسرى لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/3/1907 لە شارى منسورە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/4/1994 داکوتا بلو ریچاردز (Dakota Blue Richards)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئینگلیزی لە شارى لەندەن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/4/2015 ئەحمەد ساڵح، ئەکتەرى کوێتى لە تەمەنى (77) ساڵى بە نەخۆشى لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/2/1938 لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1961 تاکو ساڵى 2015 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/4/1976 مەحمود جندى، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى شەشى ئۆکتۆبەر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/2/1945 لە ناوچەى ئەبو متامیر لە شارى بوحەیرە لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە