Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 15/4

- لە رۆژى 15/4/1452 لیوناردۆ داڤنشی (Leonardo da Vinci)، نیگارکێشی ئیتالی لە شارى فینشى لە دایکبووە، لە رۆژى 2/5/1519 لە تەمەنى (67) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، بە یەکێک لە هونەرمەندانی سەردەمی رێنیسانس دادەنرێت.

- لە رۆژى 15/4/1839 یەعقوب سنوع، ئەکتەر و شانۆنوسى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 4/3/1912 لە تەمەنى (72) ساڵى لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، بە یەکیکَ لە پیشەنگانی شانۆی میسری دادەنرێت.

- لە رۆژى 15/4/1858 ئیمیل دورکایم (Émile Durkheim)، فه‌یله‌سوفى فه‌ره‌نسى و زاناى کۆمه‌ڵناسى لە شارى ئیگیناڵ لە فەڕەنسا لە دایکبووە، لە رۆژى 15/11/1917 لە تەمەنى (59) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1888 ماسیو ئارنۆلد (Matthew Arnold)، شاعیری ئینگلیزی لە تەمەنى (66) ساڵى لە شارى لیڤەرپول کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/12/1822 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1892 محەمەد قەسەبجی، ئاوازدانەر و موزیکیانی میسری لە گوندى قیا لە میسرر لە دایکبووە، لە رۆژى 26/3/1966 لە تەمەنى (73) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1895 زەینەب سدقى، ژنە ئەکتەرى میسرى بە نەژاد تورکى لە دایکبووە، لە رۆژى 23/5/1993 لە تەمەنى (98) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1917 تاکو ساڵى 1985 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1902 ئەبو حەسەن سەبا، موزیکیانى ئێرانى لە شارى تاران لە دایکبووە، لە رۆژى 19/12/1957 لە تەمەنى (55) ساڵى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1905 عه‌بدولفه‌تاح قەسری، ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 8/3/1964 لە تەمەنى (58) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1910 ئەمینە رزق، ژنە ئەکتەری میسری لە شارى تەنتا لە دایکبووە، لە رۆژى 24/8/2003 لە تەمەنى (93) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى تەنتا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1922 تاکو ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1925 جۆن سینگەر سارجنت (John Singer Sargent)، نیگارکێشى ئەمەریکی لە تەمەنى (69) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/1/1856 لە شارى فلۆرەنسا لە ئیتاڵیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1927 گاستون لیرو (Gaston Leroux)، رۆماننوس و نوسەری فەرەنسی لە تەمەنى (58) ساڵى لە شارى نیس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/5/1868 لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1931 تۆماس ترانسترومەر (Tomas Tranströmer)، شاعیری سویدی لە شارى ستۆکهۆڵم لە دایکبووە، لە رۆژى 26/3/2015 لە تەمەنى (84) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى ستۆکهۆڵم کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 2011 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 15/4/1937 خەیریە ئەحمەد، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 19/11/2011 لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1959 تاکو ساڵى 2010 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1937 حسێن ساڵح، ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 9/11/2001 لە تەمەنى (64) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1938 کلاودیا کاردینالی (Claudia Cardinale)، ژنە ئەکتەری ئیتالی بە نەژاد تونسى لە شارى حلق وادى لە تونس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1945 کازم قەلاف، ئەکتەر و دەرهێنەری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 4/7/2000 لە تەمەنى (55) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 2000 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1948 مایکل کامن (Michael Arnold Kamen)، ئاوازدانەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 18/11/2003 لە تەمەنى (55) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1950 جۆزیان بالاسکۆ (Josiane Balasko)، ژنە ئەکتەر و دەرهێنەر و نوسەری فەرەنسی لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1959 ئیما تۆمسۆن (Emma Thompson)، ژنە ئەکتەر و دەرهێنەری ئینگلیزی لە شارى لەندەن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1959 تۆماس ف. ویلسن (Thomas F. Wilson)، ئەکتەر و موزیکیانی ئەمریکی لە شارى فیلادیلفیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1974 ئەیمەن بەهجەت قەمەر، شاعیر و ئاوازدانەری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1978 محەمەد نەجاتی، ئەکتەری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1978 لویس فونسى (Luis Fonsi)، گۆرانیبێژ و موزیکیانى پۆرتۆریکى لە شارى سان خوان لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1979 ئانا تۆرف (Anna Torv)، ژنە ئەکتەری ئوسترالی لە شارى مۆلبۆرن لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1980 جان بۆل سارتەر ( Jean-Paul Sartre)، فەیلەسوف و رۆماننوس و و رەخنەگرى ئەدەبى و شانۆنوس و نوسەرى فەرەنسی لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 21/6/1905 لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە ساڵى 1964 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 15/4/1982 سیس روۆجن (Seth Rogen)، ئەکتەری کەنەدی لە شارى فانکۆفەر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1986 جان گێنیە (Jean Genet)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوسى فەڕەنسى لە تەمەنى (76) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/12/1910 لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1990گریتا گاربۆ (Greta Garbo)، ژنە ئەکتەری سویدی لە تەمەنى (84) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/9/1905 لە لە شارى ستۆکهۆڵم لە دایکبووە، لە ساڵى 1954 خەڵاتى فەخرى ئۆسکارى پێدراوە.

- لە رۆژى 15/4/1990 ئیما واتسۆن (Emma Watson)، ژنە ئەکتەری ئینگلیزی لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/4/2002 ئەنتوان ریمی، دەرهێنەری لوبنانی لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/7/1937 لە شارى داکارى لە سەنیگال لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە