Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 16/4

- لە رۆژى 16/4/1755 ئێلیزابیس لویز فیگ لوبورون (Élisabeth-Louise Vigée-Le Brun)، ژنه‌ نیگارکێشى فه‌ره‌نسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 30/3/1842 لە تەمەنى (86) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 16/4/1828 فرانشیسکۆ جۆیا (Francisco de Goya y Lucientes)، نیگارکێش و هەڵکۆڵى ئیسپانى لە تەمەنى (82) ساڵى لە شارى بۆردۆ لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 30/3/1746 لە شارى فویندیتۆدۆس لە شارى سەرەقوستەى ئیسپانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/4/1844 ئه‌ناتۆل فرانس، نوسه‌ری فه‌ره‌نسی لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 12/10/1924 لە تەمەنى (80) ساڵى لە هەرێمى ئەندر ولوار کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1921 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 16/4/1889 چارلى چاپلن (Charles Chaplin)، ئەکتەرى بەریتانى/ ئەمەریکى لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە رۆژى 25/12/1977 لە تەمەنى (88) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 16/4/1948 عه‌ممار شه‌ریعی، موزیکیانى میسری لە شارى ئەلمنیا لە دایکبووە، لە رۆژى 7/12/2012 لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1970 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/4/1953 ئیڤا (ئیڤلین محروس شاهین)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قلیوبیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1978 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/4/1954 ئیلین بارکین (Ellen Barkin)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى نیویۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/4/1965 مارتن لورنس (Martin Fitzgerald Lawrence)، ئه‌کته‌ر و دەرهێنەری ئه‌مریکی لە شارى فرانکفۆرت لە ئەڵمانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/4/1966 یوسف مەنسور، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/4/1967 کازم خەتات، شاعیر و نوسەر و خۆشنوسى عێراقى لە تەمەنى (61) ساڵى لە شارى نەجەف کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1906 لە شارى نەجەف لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/4/1970 زه‌یف ئه‌حمه‌د، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (34) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/2/1936 لە تمى ئەمدید لە شارى دقهلیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/4/1971 سیلینا (سیلینا کنتانیا پیریز - Selena Quintanilla-Pérez)، ژنه‌ گۆرانیبێژی مه‌سکیکی- ئه‌مریکی لە شارى لایک جاکسۆن لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە رۆژى 31/3/1995 لە تەمەنى (23) ساڵى لە شارى کوربۆس کریستى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1982 تاکو ساڵى 1995 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/4/1972 یاسوناری کواباتا، رۆماننوس و ئه‌دیبی یابانی لە تەمەنى (72) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى زوشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 14/6/1899 لە شارى ئۆساکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1968 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 16/4/1973 رۆجینا (رۆجینا ئەمیت عەمار)، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى فاقوس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/4/1973 ئیکۆن (Akon)، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری ئه‌مریکی لە شارى سانت لویس لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە رۆژى 16/4/1986 هێمن موکریانی (ھێمن محه‌مه‌د ئه‌مین حەسەن شه‌یخولئیسلامی موکری) شاعیر و نوسەرى كورد لە تەمەنى (65) ساڵى لە شارى ورمێ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1921 لە گوندی لاچینی شاری مەھاباد لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە دایکبووە، ئەلف ‌و بێ لای سەعیدی ناکام خوێندووە، باوکی بۆ درێژە دان بە خوێندن ناردویەتى بۆ خوێندنگاى سەعادەت لە شارى مەھاباد تاکو، بەڵام پۆلی چواره‌مى خوێندووە، له ساڵى 1938 لە ته‌مه‌نی (17) ساڵیدا ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرتووه و بووه‌ته لاوێکی خوێنده‌واری هۆشیار و له‌ وێژه‌ی کوردی و فارسی شاره‌زایه‌کی باشی په‌یدا کردووه، له سا‌ڵی 1941 به‌هره‌ی شاعیری له‌لا خوڵقاوه و ده‌ستی به‌ هۆنینه‌وه‌ی شیعری کردووه و له‌سه‌ره‌تادا لاسایی شاعیره مه‌زنه‌کانی پێش خۆی کردۆته‌وه و له دوایشدا بووته خاوه‌نی ده‌نگی تایبه‌تی خۆی، لە رۆژى 16/9/1942 له‌گه‌ڵ دروست بوونی کۆمه‌ڵه‌ی (ژ. ک.)  بووه‌ته ئه‌ندامی (ژ. ک) و لەو سەردەمەدا شیعری نه‌ته‌وه‌یی و وتاری بڵاوکردۆتەوە، لە رۆژى 22/1/1946 کاتێک که کۆماری کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د دامه‌زرا، شیعری له‌و بۆنەیەدا خوێندۆتەوە و بووه شاعیرێکی خۆشه‌ویستی پێشه‌وا، لە رۆژى 17/12/1936 کاتێک کۆمار‌ی کوردستان ڕووخێنرا، خۆی له‌به‌ر چاوی دوژمنانى کۆمار ون کرد، کاتێک  هه‌واڵی له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵانی بیست خۆی گه‌یانده باشوورى کوردستان، تاکو باری کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ئاسایى بووه‌وه، ئینجا گه‌ڕایه‌وه گونده‌که‌ی خۆی و ماوه‌یه‌کیش له مه‌هاباد ژیا، له‌دوای ڕێککه‌وتننامه‌‌ی 11ی ئاداری 1970ماوه‌یه‌ک له به‌غدا وه‌ک په‌ناهه‌نده‌ ژیاوە، لە ساڵى 1979 له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شۆڕشی گه‌لانی ئێران گه‌ڕاوەتەوە ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان، لە ساڵى 1983 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی (سەلاحەدینی ئەیوبی) لە شاری ورمێ دامەزراندووە، لە ساڵى 1985 گۆڤارى (سورە)ى وەکو گۆڤارێکى وەرزى تا ئەو رۆژەى کۆچى دوایى دەکات  دەرکردووە.

- لە رۆژى 16/4/1987 ئه‌مه‌ل عه‌نبه‌ری، ژنه‌ گۆرانیبێژ و ئه‌کته‌ری مه‌غریبی لە دایکبووە، لە ساڵى 2006 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/4/1989 شوق، ژنه‌ ئه‌کته‌ری کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/4/1990 لورین نیکلسۆن (Lorraine Nicholson)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى لوس ئەنجلوس لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 68 جار خوێندراوەتەوە