Cinema.jpg

سینەما ‌و فیلمی كوردی

ئاڵا هوشیار

هەمیشە بڕوام وابووە، فیلمی كوردی بە بەراورد بە فیلمی فارسی هونەریتر‌و لە پێشترە، مەبەستم لە فیلم سینەما نییە نامەوێ بە هەڵە تێبگەن، سینەما پرۆسەی بەرهەمهێنانی فیلمە بە چڕی، ئەو سینەما فارسییەی كە ئیستا زۆر كورد بە سەرسوڕمانەوە سەیری دەكەن‌و ئیعجابیان بۆی هەیە، بە ئەزموونی زیاتر لە سەد ساڵی سینەمای فارسی تێپەڕیوە. بە هەزاران كەسی لە بواری بەرهەمهێنان دروست كردوە، هەر لە دەرهێنەر‌و سینەماتۆگرافەر‌و ڕاكوار و... 

ئەگەر سەرنج بدەن كەسێك وەك یەلماز گونەی لە ناو پەیكەری سینەمای توركی پەروەردە بووە‌و ئەزموونی سەدان كاری لە گەڵ پرۆدەكشنەكان بووە هەر بۆیە دەتوانێ خەڵاتێك وەك خەڵاتی كان مسۆگەر بكات. كەوایە ئەزموون‌و خەتا كردن لە سینەما زۆر گرنگە، مەرج نییە هەر فیلمێك دروست دەكرێ هونەری بێت یان فیكری‌و قوڵ بێت...

ئەوەی كە كورد سینەما دروست بكات‌و خەڵك بێتە نیو هۆڵی سینەما‌و سەیری كاراكتەری كوردی‌و بەرهەمی كوردی بكات زۆر گرنگە، چوونكە دەبێتە هۆی پرۆسەی بەرهەمهێنان‌و دەیان‌و سەدان كادری باش لەو بوارە دروست دەبێت‌و ئیتر پیویست بەوە ناكات لە ئیران‌و وڵاتانی ترەوە ستافی فیلم بێت‌و ئێمەی كورد چاو لە دەستی ئەوان بین.

قسەیەكی دەرهێنەری فیلمی 09 زۆر جیگەی سرنج‌و بایەخە كە دەڵێ: من ئەوەندەی میللەتەكەی خۆمم بۆ گرنگە فیستیڤاڵ‌و وڵاتانی ترم بۆ گرنگ نییە...

من نە ئەم فیلمەم بینیوە‌و نە زۆر ئاشنای ئەو دۆستانەم كە ئەم فیلمەیان بەرهەم هێناوە، بەڵام من بڕوام وایە دەبێ ستاف بۆ دروستكردنی فیلم پەروەردە بكرێ‌و ئەم هەنگاوەیان بەرز دەنرخێنم، بە هیوای ئەوەی فیلمێك بێ خەڵك چیژی لێ بینن، سینەما بەشە سەرەكییەكەی چیژە.


ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە