Nazm.jpg

هونەرمەندێکی ناوداری عێراقی لە خانەیەکی بەساڵاچووان کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی ناوداری عێراقی نازم نەعیم، ئاوازدانەر و موزیکیان و ژەنیاری ئامێری کەمان، لە خانەیەکی بەساڵاچووان لە ئەمریکا، کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکانى هەواڵ لە ئەمەریکا و ناوەندە هونەریەکانى جیهانى عەرەبى هەواڵى کۆچى دوایى هونەرمەندى ناودارى عێراقی (نازم نەعیم)ان بڵاوکردەوە، بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ نازم نەعیم سەرلەبەیانی رۆژى پێنجشەممە 23/4/2020 لە تەمەنى (95) ساڵی لە خانەیەکی بەساڵاچووان لە شاری دیرۆیت لە ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا، کۆچی دوایی کرد.

نازم نەعیم لە چەند دێرێکدا:

- پیشەى هونەرى: ئاوازدانەر و موزیکیان و ژەنیاری ئامێری کەمان.

- لە رۆژى 1/7/1925 لە شارى بەغداد لە دایکبووە.

- بە یەکێک لە ناودارترین ئاوازدانەرانى عێراقی و عەرەبی دادەنرا.

- لە ساڵی 1982 لەگەڵ خێزانەکەی بە یەکجاری چوونەتە ئەمریکا.

- لە رۆژى 23/4/2020 لە تەمەنى (95) ساڵی لە خانەیەکی بەساڵاچووان لە شاری دیرۆیت لە ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا، کۆچی دوایی کرووە.


ئەم بابەتە 107 جار خوێندراوەتەوە