kteb.jpg

بەشی (47): هەڵسەنگاندنی كتێبی سەرۆكی سەنگاپورە (من العالم الثالث إلی الأول)

مەلا بەختیار

"كەمبۆدیا.. لە شۆڕشگێڕیەوە بۆ تاوان"

كەمبۆدیا، ئەو وڵاتەیە كە چەپەكانی جیهان، هاوتای ڤێتنام پشتیوانییان دەكرد بۆ رزگاری. بەڵام زۆری نەخایاند، هەتا دەمامكی شۆڕشگێڕیەكەیان دڕا و رووی راستەقینەی دڕندایەتیان دەركەوت.

كە یەكەمین جار سەرۆكی سەنگاپورە، سەردانی پایتەختی كەمبۆدیا دەكات، ئاوای باسدەكات:

"ڤنوم بنە، وەكو شارێكی لادێی فەرەنسایە، لە هێمنی‌و ئەمانەكەی، شەقامە پانەكانی بیر ناكەمەوە كە وەكو شەقامی شانزلیزیەی پاریس وابوو.

میر سیهانۆك كەسایەتیەكی تایبەتمەند بوو. بیر تیژ، پڕ بوو لە وزە و جوڵە و ئاشقی خۆشیەكانی ژیان بوو. دیمەنێكی سۆزداری رێكوپێكی شازادە تێگەیشتوەكانی فەرەنسای هەبوو، كە هەڵسوكەت‌و جوڵەی پەیوەستی ئەتەكیەتی بوو.

میر، راڕا و بەرامبەر رەخنە هەستیار بوو. وەڵامی هەموو رەخنەیەكی لە وتاری رۆژنامەكاندا دەدایەوە. سیاسەت لای ئەو رۆژنامەو پروپاگەندە بوو. كودەتایان كردە سەری‌و هانای بۆ پەكین برد. لەوكاتەدا كەمبۆدیا لەلایەن كۆمۆنیستەكانەوە تێك درا".(ل404)

لە درێژەی ئەو یادەوەریانەدا، لەسەر كەمبۆدیا، دەڵێ‌:
"خەمیرە سورەكان، ملیۆنێك بۆ دوو ملیۆن كەمبۆدییان لەنێو (7 ملیۆن) كەمبۆدی، كوشت، لەو كوشتارە كەس رزگاری نەبوو، تەنانەت باشترین هاوڵاتی، كە زۆرترین ئاستی روناكبیری‌و زاناكانیش.

پۆل پۆت 90%ی روناكبیران‌و كادرە راهێنراوەكانی كەمبۆدیای كوشت. وڵاتەكە دەبێ‌ رێكبخرێتەوە. خەڵكەكەی لەسەر بێ‌یاسایی راهاتن‌و ئاژاوە بڵاوە، تەنها لە تفەنگ دەترسن.

گەلی كەمبۆدیا زەرەرمەندی یەكەمن. وڵاتەكە تێك درا. ئابوریەكەی روخا. زۆربەی خوێنەوارانی داڕزان.

سەرۆكەكانی كەمبۆدیا دڕندەن‌و بەزەییان نییەو هەستی مرۆییش نەچۆتە ناخیان. مێژوو بەرامبەر كەمبۆدیا توند بوو".(ل407)

ئەمە ئەو وڵاتەیە، كە شانازی پێوە دەكرا. كەچی، كاتێك، بەناوی كۆمۆنیستی شۆڕشگێڕەوە سەردەكەوون، میللەتەكەیان قڕ دەكەن.

مێژوو، ژێرزەمینێكی سەیروسەمەرەیە. هەتا بنكۆڵ بكرێ‌، نهێنییە نەزانراوەكانی دەردەخرێن. زۆرن ئەوانەی لە ژێرزەمینی مێژوودا، خۆڵی رۆژگار كراوەتە سەر تاوانەكانیان. بەڵام بەدڵنیاییەوە رووە راستەقینەكەیان هەر دەردەكەوێ‌!!


ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە