gardwn.jpg

پەیوەندی نێوان تۆ و گەردوون، ئەو نهێنییەی کار لە ئاڕاستەی هەموو ژیانت دەکات

چاپخانەى کارۆ لە نوێترین کتێبە چاپکراوەکانیدا پەیوەندی نێوان تۆ و گەردوون، ئەو نهێنییەی کار لە ئاڕاستەی هەموو ژیانت دەکات چاپدەکات.

ئەم کتێبە لە ئامادەکردنی کۆکردنەوە و وەرگێڕان و داڕشتنەوەی (نیاز محەمەد فەتاح)ە، لە پێشەکی و چوار بەش پێکهاتووە لە دوو توێی (320) لاپەڕە پێکهاتووە.

نیاز محەمەد فەتاح لە بارەى کتێبەکەوە نوسیویەتى:

" ئەو زانیارییانەی لەم کتێبەدا نووسیومن، کۆی ئەو زانیارییانەن کە لە یەکێک لە وێستگەکانی شەمەندفەری ژیانمدا بەرکەوتەم هەبووە لەگەڵیدا، کاتێک سەرقاڵی بەدواداگەڕان بووم لەسەر سروشتی مرۆڤەکان و هۆکاری جیاوازی و لێکچوونیان لە هەندێک ڕووەوە.

بۆچی بڕیارمدا ئەمە لە دوو توێی کتێبێکدا بنووسم؟، نەبوونی زانیاری لەلای تاکی کورد لەسەر ئەم زانستە، هەروەها پشگوێخستنی ئەم زانستە لەلایەن کۆمەڵگای کوردی و سەیرکردنی بەشێوەیەکی سادە و گاڵتەجاری، هاندەرم بوون کە دەست بەم هەنگاوە بکەم.

بۆ هەموو ئەوانەی کە باس لەوە دەکەن کە فەلەک باس لە غەیب دەکات و داهاتوو نیشان دەدات، من دەڵێم،ئەوا هیچ تێنەگەیشتوون لە فەلەک و نهێنییەکانی، بناغەی فەلەکناسی لەسەر جووڵەی هەسارەکانە.

کرۆکی بابەتەکە، خوێندنەوەیەکی زانستییە بۆ پەیوەندی گەردوون و جۆری کەسێتی بە پشتبەستن بە زانستی فەلەک. ڕوونکردنەوەیەکە لەسەر گەردوون چییە و ناوی هەسارەکان چین و ئێمە چۆن بزانین ئەم دابەشکردنانە لەسەر چ بنەمایەک کراون."


ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە