Lawan.jpg

كۆمەڵە چیرۆکێک بۆ لاوان چاپ ده‌كرێت

چاپەمەنی خانی بە هیوایە کۆمەڵەچیرۆکێکی لاوان و تازەلاوان چاپ بکات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا داوا له‌ نوسه‌رانى لاو ده‌كات به‌شدارى بكه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌اندراوه‌كه‌دا هاتوه‌:

داوا لە هەموو نووسەرانی لاو دەکەین کە لەو کارە بەکۆمەڵەدا بەشداری بکەن؛ تاکوو هەم لاوانی کورد بتوانن ئەزموون و بەرهەمی خۆیان ڕاستەوخۆ بخەنە ڕوو، هەم خوێنەرانی کتێبی کوردی لەگەڵ دەنگە نوێیەکان ئاشنا بن.

چاپەمەنی خانی هیوادارە بتوانێ ئەو چالاکییە وەک زنجیرە کتێبێک لە پەنای ئەدەبیاتی جیددی و کلاسیکی کوردییەوە درێژە پێ بدا و مەکۆیەک بێ بۆ قەڵەمە تازە ڕسکاوەکانیش.

مەرجەکانی بەشداری:

١. بەرهەمەکە دەبێ بە زمانی کوردی بێ و بە فۆنتی کوردی و فایلی وۆڕد تایپ کرابێ.

٢. هەر نووسەرێکی لاو بۆی هەیە بە چیرۆکێک بەشداری بکا.

٣. تەنیا چیرۆکی تازەلاوان و لاوانی پازدە تا بیست‌وپێنج ساڵ هەڵدەبژێردرێن.

٤. ئەو چیرۆکەی دەنێردرێ نابێ پێش‌تر لە هیچ کتێب یان گۆڤارێک‌دا بڵاو بووبێتەوە.

٥. لە دوو سێ لاپەڕە کەم‌تر نەبێ؛ واتە لەو کۆمەڵەچیرۆکەدا کورتیلەچیرۆک، چیرۆکەڵە یان چیرۆکی چەند وشەیی چاپ ناکرێ.

٦. دەرفەتی ناردنی چیرۆک: لەمڕۆوە تا سەرەتای هاوینی ئەمساڵ ٢٠٢٠ ــــ ١٣٩٩

٧. وێنەی نووسەر و کۆپی ناسنامەیەک کە نیشاندەری تەمەنی نووسەر بێ.

خانی بۆ هەڵبژاردنی چیرۆکەکان لە نووسەران و چیرۆکنووسانی پسپۆر یارمەتی وەردەگرێ. چیرۆکە هەڵبژاردەکان لە لایەن ئیدیتۆری خانییەوە هەڵەگری و ئیدیت دەکرێن و بە باشترین شێوە و لە دووتوێی کتێبێک‌دا چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.

هیوادارین لەو چالاکییەدا یارمەتیدەرمان بن تاکوو بتوانین قەڵەمە نوێیەکان و نووسەرانی داهاتووی کوردی بە کۆمەڵگا و خوێنەرانی کورد بناسێنین.

بەرهەمەکانتان بنێرن بەو ئادرەسەی خوارەوە:

http://t.me/xanipub777

http://Email:[email protected]

ژمارەی پەیوەندی:0098 87 363 08402


ئەم بابەتە 62 جار خوێندراوەتەوە