zada.jpg

دوو کورته‌ فیلمی کوردی گه‌یشتنه‌ قۆناغی کۆتایی فێستیڤاڵی ئیتاڵیا

دوو کورته‌ فیلمی کوردی لە دەرهێنانى محه‌مه‌د فه‌ره‌جزاده‌، که‌ به‌شداری فێستیڤاڵی فیلمی ئیتاڵیای کردووه‌ گه‌یشته‌ قۆناغی کۆتایی.

دوو کورته‌ فیلمی (ڕۆئیا) و (له‌به‌ر کچه‌که‌م)، که‌ محه‌مه‌د فه‌ره‌جزاده‌ کاری ده‌رهێنانی بۆ کردووه‌ گه‌یشتنه‌ قۆناغی کۆتایی فێستیڤاڵی ئیتاڵیا و پێشوازی لێکراوه‌.

وا بڕیارە نۆهه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی ئیتاڵیا هاوینی ئه‌مساڵ له‌ شاری ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌بچێت.

پێشتریش محه‌مه‌د فه‌ره‌جزاده‌ لە ساڵى 2017 بە دوو کورتە فیلمی کوردی دیکە بەناونیشانى (ڕۆڵی ژن و ته‌وری ڕۆژگار) بەشدارى له‌ فێستیڤاڵی فیلمی پاریسدا کردووە، کە تیایدا به‌ به‌شداریی (20) وڵاتی جیهان به‌ڕێوچوو.

محه‌مه‌د فه‌ره‌جزاده‌، دەرهێنەرێکى کوردە و دانیشتووی شاری (ساحێب)ى نزیک لە شاری سه‌قزە، تاکوو ئێستا‌ زیاد له‌ (100) خه‌ڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی له‌ بواری سینەمادا به‌ده‌ستهێناوه‌ و ئه‌ندامی یانه‌ی فیلمسازیی هه‌نگاوه‌ له‌ شاری سه‌قز و‌ تا ئێستا به‌رده‌وام سه‌رقاڵی کاری فیلم و دەرهێنانە‌.


ئەم بابەتە 67 جار خوێندراوەتەوە