Dlawar.jpg

لێرە و لەوێ باران... دووراودوور هەتاو

لە پڕۆژەیەکى ناوەزەدا بەناوى پرۆژەى قەفتان کۆی کارە شیعرییەکانی شاعیر (دلاوەر قەرەداغی) لە چاپێکى ناوازەدا چاپکرا.

وا بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆی کارە شیعرییەکانی شاعیر (دلاوەر قەرەداغی) بەناونیشانى (لێرە و لەوێ باران... دووراودوور هەتاو) لە دووتوێى (900) لاپەڕە  بڵاوبکرێتەوە، ئەم کتێبە کە چاپى یەکەمیەتى و لە سەرەتای ئەم کتێبەدا، لێکۆڵینەوەیەک هەیە سەبارەت بە ئەزموونی شیعریی دلاوەر، کە لە لایەن نووسەر و لێکۆڵەر مامۆستا (عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی) نووسراوە بەناوی (ئەزموونی دلاوەر و شیعری ئیکۆلۆجی)، کە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و هونەرییە لەسەر کۆی ئەزموونی شاعیر، ئەمە جگە لەوەى (ماری لابروس) پێشەکى بۆ نوسیووە، هەروەها لە کۆتایی کتێبەکەدا، چەند نموونەیەک لە شیعرەکانی شاعیر بە ئینگلیزی وەکو پاشکۆیەکى شیعرى هەن، لە وەرگێڕانی (د. چۆمان هەردی و د. کەمال میراودەلی).


ئەم بابەتە 82 جار خوێندراوەتەوە