Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 20/5

- لە رۆژى 20/5/973 ئه‌بو عه‌لای مه‌عری، شاعیر و ئەدیبی عەرەبى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1058 لە تەمەنى (85) ساڵى لە شارى معرە نەعمان لە سوریا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/5/1799 ئونوریه‌ دی بلزاک (Honoré de Balzac)، رۆماننوس و رەخنەگرى ئه‌دەبی و نوسەرى فه‌ره‌نسی لە شارى تورز لە دایکبووە، لە رۆژى 18/8/1850 لە تەمەنى (51) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە،

- لە رۆژى 20/5/1830 هیکتۆر مالو (Hector Malot)، رۆماننوس و رەخنەگرى ئەدەبى و نوسه‌ری فه‌ره‌نسی لە دایکبووە، لە رۆژى 17/7/1907 لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى فونتنى سو پوا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/5/1882 سیگرید ئوندست (Sigrid Undset)، ژنه‌ رۆماننوس و شاعیر و نوسەرى نه‌رویجی لە دایکبووە، لە رۆژى 10/6/1949 لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى لیلهامر کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1928 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 20/5/1896 کلارا شومان (Clara Schumann)، ژنە موزیکژەن و ئاوازدانەرى ئەڵمانی لە شارى فرانکفۆرت لە ویلایەتى هسن لە ئەڵمانیا بەهۆى جەڵتەى دڵ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/9/1819 لە شارى لاپزیگ لە ویلایەتى ساکسۆنیاى ئەڵمانیا لە دایکبووە، بەیەکێک لەباشترین پیانۆژەنەکانى سەردەمى خۆى دادەنرێت.

- لە رۆژى 20/5/1907 حاج محەمەد عەنیفە، گۆرانیبێژى جەزائیرى لە جەزائیر لە دایکبووە، لە رۆژى 23/11/1978 لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى جەزائیر کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1925 تاکو ساڵى 1978 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/5/1922 کونۆ ریبر (Kuno Raeber)، شاعیر و رۆماننوسی سویسری لە شارى کلینجانۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 28/1/1992 لە تەمەنى (69) ساڵى لە شارى باسل کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/5/1940 ئەحمەد رەزا ئەحمەدی، شاعیر و شانۆنووس و وێنەکێشى ئێرانى لە شارى کرمان لە ئێران لە دایکبووە، شارەزای باشی شیعر کلاسیکی فارسی و نیمایییە، کە بووەتە دەستمایەی شیعرەکانی و بنیادنەری رەوتی شیعری نوێ.

- لە رۆژى 20/5/1940 فرنه‌ر فون هایدنستام (Verner von Heidenstam)، شاعیر و نیگارکێش و نوسه‌ری سویدی لە تەمەنى (80) ساڵى  کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/7/1859 لە دایکبووە، لە ساڵى 1916 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 20/5/1944 جو کۆکر (Joe Cocker)، گۆرانیبێژ و موزیکیانى ئینگلیزى لە شارى شەفیڵد لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 22/12/2014 لە تەمەنى (70) ساڵى لە شارى کۆلۆرادۆ لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1961 تاکو ساڵى 2014 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/5/1945 محەمەد مفرح، ئەکتەر و دەرهێنەرى سعودى لە شارى زلفى لە دایکبووە، لە رۆژى 23/1/2018 لە تەمەنى (72) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى ریاز کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1964 تاکو ساڵى 2018 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/5/1946 شێر( شێرلین سارکیسان - Cherilyn Sarkisian)، هونەرمەند ئەکتەر و ئاوزدانەرى گەورەى ئەمریکا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە باوکێکى ئەرمەنى لە دایکبووە، لە ساڵى 1964 بەشدارى لەکارى هونەرىدا کردووە، بەشداری لە چەند فیلمێک کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبومى گۆرانیە و لە ساڵى 1984 توانیویەتى خەڵاتى ئۆسکارى وەک باشترین ئەکتەر بەدەستبهێنێت، شێرئاسا دەربارەی بریارەکەی ترەمپ لەسەر کورد هاتۆتە دەنگ کە لە لە مانگى 10/2019 ترەمپ بڕیاریدا پشت لە کوردەکانى رۆژئاواى کوردستان بکات و لەپەرەی تایبەتی خۆی لە تویتەربەرگرى لە کورد کردوەو رەخنەى توندیش لە ترەمپ دەگرێت بەمەش لە تویتێکدا نوسیویەتى: "ترەمپ دەیەوێت بەرامبەر ئەردۆگان پاڵپشتی کوردەکان نەکات، چونکە دەزانێت کە ئەردۆگان کوردەکان دەکوژێت بۆیە ترەمپ وا دەزانێت دەتوانێت دەستی بە خوێنی کوردەکان بشوات".شێر باوکى ئەرمەنی بووەو هونەرمەندیش بووە.

- لە رۆژى 20/5/1958 عومەر شبانە، شاعیر و رەخنەگرى ئەدەبى ئوردەنى لە شارى عەممان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/5/1965 عه‌لی حه‌میده‌، گۆرانیبێژی میسری لە شارى مەتروح لە دایکبووە، لە ساڵى 1982 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/5/1966 گاهیر مامللى، ئاوازدانەر و موزیکیان سورى لە شارى حەلەب لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/5/1968 تیمۆسی ئۆلیفانت (Timothy Olyphant)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى هۆنۆلولو لە ویلایەتى هاواى لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/5/1977 فاتمه‌ شروقی، ژنه‌ ئه‌کته‌ری قه‌ته‌ری لە شارى دوحە لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/5/1983 میمی شەکیب، ژنە ئەکتەری میسری لە تەمەنى (69) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/12/1913 لە دایکبووە، لە ساڵى 1934 تاکو ساڵى 1983 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/5/2005 پۆڵ ریکۆر (Paul Ricœur)، فه‌یله‌سوف و روناکبیریی فه‌ره‌نسی لە تەمەنى (92) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، له رۆژى 27/2/1913  له‌ شاری (ڤالانس) لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/5/2006 سه‌نا یونس، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (64) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/3/1942 لە شارى زقازیق لە دایکبووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 2006 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/5/2009 هلن خال، ژنه‌ نیگارکێشی لوبنانی لە تەمەنى (86) ساڵى بەجەڵتەى مێشک لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/4/1923 لە شارى بنسلفانیا لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/5/2012 رۆبن گیب (Robin Gibb)، گۆرانیبژى ئینگلیزى لە تەمەنى (62) ساڵى لە شارى لەندەن بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/12/1949 لە دورگەى مان دۆگلاس لە دایکبووە، لە ساڵى 1958 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/5/2014 ئەبو قاسم سفدرى، شاعیر و نوسەرى ئێرانى لە تەمەنى (86) ساڵى لە شارى زنجان کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1924 لە شارى زنجان لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە