xan.jpg

رۆژێك بۆ گوێگرتن له‌ میوزیكى كوردى

دواى ئه‌وه‌ى له‌ شه‌وی 31/5/2020 گه‌نجێكی كورد به‌ ناوی (بارش چاقان) ته‌مه‌ن (20)، به‌ هۆی گوێگرتن له‌ گۆرانی به‌ ده‌ستى چه‌ند نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستێكی تورك به‌ چه‌قۆ شه‌هید كرا، هر زوو كاردانه‌وه‌ى جیهانى به‌دواى خۆیدا هێنا، سینه‌مه‌كار و رۆنامه‌نووسى كورد (هاوار مسته‌فا خان) له‌ واڵى تایبه‌تى خۆیدا داوا ده‌كات ئه‌و رۆژه‌ بكرێته‌ رۆژى وەستانەوە لە دژی رەگەزپەرستیی لەهەر کوێیەك بێت. هه‌روه‌ك نوسیوه‌یه‌تى: " پێویستییەکی هەنوکەییە.. ١ی ٦ی هەموو ساڵێك، رۆژی گوێگرتنە لە میوزیکی کوردیی".

شه‌وی 31/5/2020 كاژێر (10:30)ى شه‌و له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا گه‌نجێكی كورد به‌ ناوی (بارش چاقان) ته‌مه‌ن (20) ساڵ كاتێك له‌ كۆڵانی نزیك له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیان سه‌رقاڵی گوێ گرتن له‌ گۆرانی و موزیكى كوردی بووه‌، (3) كه‌سی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورك هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ری.

به‌ گوته‌ی كه‌سوكاری بارش چاقان كه‌ مێدیاكانیان داوه‌، بارش چاقان له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێ خۆی له‌ كۆڵانی نزیك له‌ ماڵه‌كه‌یان سه‌رقاڵی گوێ گرتن له‌ گۆرانی و موزیكى كوردی بووه‌ كه‌ (3) كه‌سی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورك به‌ چه‌قوو هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ری و له‌و هێرشه‌دا چه‌ند چه‌قوویه‌ك به‌ر دڵی كه‌وتوه‌ و ده‌م و ده‌ست گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە