motreb.jpg

فیلمی" مطرب"

شەمال خالید

ئەم فیلمە بوە پڕفرۆشترین فیلمی مێژووی ئێران
چیرۆكی فیلم :چیرۆكی پیاوێكە بەناوی "ئیبراهیم " كە خاوەنی دەنگێكی خۆشە و لەباڕەكان گۆرانی ئەلێت دەیەوێت ناوبانگ پەیدا بكات بەڵام لەوسەرو بەندەدا شۆرشی ئیسلامی ڕوودەدات و ناچارە تەنها لە مەراسیمی خانەوادە و ئاهنگە بچوكەكان گۆرانی بڵێت...

ئیبراهیم حەسرەتی وتنی گۆرانی لەسەر ستەیج لەدڵیا ئەمێنێتەوە تا ڕۆژێك كچەكەی كە ناوی "زیبا" یە بەهۆی كەسێكەوە كار و بارەكانی باوكی ڕێك ئەخات تا باوكی بەهۆی ڤیستیڤاڵێك كە لە توركیا بەڕێوە ئەچێت لەژێر ناوی "هەفتەی كلتوری ئێران" بتوانیت بچێتە سەر ستەیج و گۆرانی بڵێ ....

ئیبراهیم و زیبا و ماشەڵا كە هاوڕێی كۆنی ئیبراهیمە و موزیك ژەنێكی كارامەیە بەڕێ ئەكەون بۆ توركیا و لەوێش فواد كە كوڕی ئیبراهیمە و گۆرانیبێژی راپە خۆیان ئامادە دەكەن تا بۆ یەكەم جار ئیبراهیم بە خەونەكەی بگات...
وەلە درێژەی خۆ ئامادەكرد توشی چەند كێشە و گرفتێك ئەبن ..!

دەربارەی فیلمەكە : موستەفا كیایی دەرهێنەر بە كۆكردنەوەی كۆمەڵە ئەكتەرێكی ئەستێرەی وەكوو "پرویز پرسوتی و ئیلناز شاكردۆست و محسین كیایی برای ومهران ئەحمەدی و ئایشە گلجشكن" ی تورك توانیویەتی فیلمێك دروستبكات كە ببێتە پڕفرۆشترین فیلمی مێژووی سینەمای ئێران ، رەخنەی ئەوە لە فیلمەكە گیرا كە نواندنی ئەكتەرەكان و چیرۆكی فیلمەكە هێندە بەهێزنەبوە.

وەكوو ریتمی فیلمەكەش سەرەتا و ناوەندێكی مامناوەندی هەیە و كۆتایی چیرۆكەكە بە دڵی بینەرانە !

*هەرچەندە بڕیار بوو ئەم فیلمە لە لەندەن وێنە بگیرێت بەڵام دواتر بڕیار درا كە لەوڵاتێك بێت كلتوری نزیك بێت لە ئێران و فیلمەكە لە ئێران و توركیا وێنەگیرا .

*ئەم فیلمە بە كۆكردنەوەی 38.5ملیار تمەن بوە پرفرۆشترین فیلمی مێژووی ئێران

زانیاری دەربارەی فیلمەكە:

ناوی فیلم :مطرب
جۆری فیلم: كۆمیدی ،كۆمەڵایەتی
دەرهێنەر : موستەفا كیانیی
ئامادەكار:موستەفا كیایی
فیلمنامە نوس: موستەفا كیایی
ئەكتەرەكان :پرویز پرستوی، الناز شاكردوست ،محسین كیایی، مهران احمدی، عائشە گل جشكن
زمانی فیلم : فارسی، توركی


ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە